کۆمیسیۆنی ھەڵبژاردنەکان: 16 ملیۆن دەنگدەر، مافی دەنگدانیان ھەیە

بەغدا- KDP.info / کۆمیسیۆنی باڵای ھەڵبژاردنەکان لە عێراق بڵاویکردەوە: کە 16 ملیۆن کەس لە ھەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکان مافی دەنگدانیان ھەیە. بەڕێوەبەری گشتی فەرمانگەی کۆمیسیۆن رایگەیاند : بۆ ئەنجامدانی دەنگدانی گشتی کە رۆژی شەممەی داهاتوو دەکرێت، تەواوی رێوشوێنەکان لەلایەن کۆمیسیۆنەوە گیراوەتەبەر و پرۆسەکە لە پارێزگاکانی ئەنبار، نەینەوا و کەرکووک و پارێزگاکانی ھەرێمی کوردستان بەڕێوە ناچێت، بەڵکو لەم پارێزگایانە تەنیا دەنگدانەکە بۆ ئاوارەبووانی پارێزگاکانی تر بەرێوەدەچێت، ، وەلید گاسد زەیدی روونیشیکردەوە کە 16 ملیۆن دەنگدەر مافی دەنگدانیان ھەیە و 160 ویستگەی ھەڵبژاردن لە بنکە گشتییەکان و 493 سندوق لە ویستگە تێکەڵاوەکان بۆ ئاوارەبووان دانراون، ژمارەی دەنگدەرە ئاوارەبووەکانیش دەگاتە 61 ھەزار کەسە.




