سه‌در : مالیکی 5هه‌زار تیرۆریستی لە بەندیخانەکان ئازاد کردووە

نه‌جه‌ف- KDP.info / سەرۆکی ره‌وتی سه‌در نوری مالیکی تۆمەتبار دەکات بە ئازادکردنی 5هه‌زار تیرۆرست و دامه‌زراندنی 3 هه‌زار کۆنە به‌عسی له‌دامو ده‌زگاکانی ده‌وڵه‌تی عێراقدا ، لەسەروبەندی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان و لەپەیامێکیدا، موقتەدا سەدر ئەوەی خستۆتەروو :کە به‌ڵگه‌یان به‌ده‌سته‌وه‌یه تێدا ئەوە ئاشکرا بووە کە نووری مالیکی5 هه‌زار تیرۆریستی له زیندانه‌کانی عێراق ئازاد کردووه.موقتەدا سه‌در لە پەیامەکەیدا : داوای له هاووڵاتیانی عێراق کردووە ، به‌گڕوتینێکی زۆره‌وه به‌شداری له هه‌ڵبژاردنه‌کاندا بکه‌ن و ده‌نگ بده‌ن به‌و که‌سانه‌ی له پێناو وڵات‌دا تێده‌کۆشن، نه‌ک به‌و که‌سانه‌ی کە ته‌نیا بۆ ده‌ستکه‌وتی تایبه‌ت و کورسی هه‌وڵده‌ده‌ن، موقتدا سەدر هەروەها ئه‌وه‌شی راگەیاندووە : کەده‌نگبده‌ن بۆ ئه‌وه‌ی به‌عسیه‌کان و فیدائییانی سه‌ددام و تیرۆرستان نه‌گه‌ن به کورسی و پۆست و وڵات به‌ره‌و دواوه ببه‌ن.




