كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكان : دوای رەزامەند بوونی حكوومەت بە بودجەی هەڵبژاردنەكان دەست دەكرێت بە ئامادەكاری هەڵبژاردن

بەغدا-KDP.info/ سەرۆكی كۆمسیۆنی باڵای سەرۆبەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق رایگەیاند: ئامادەكاری دەكرێت بۆ كاتی هەڵبژاردن ئەوەش دوای ئەو نامەیەدێت كە بارزانی ئاراستەی كۆمیسیۆنی كرد.
سەرۆكی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق لە بارەی نامەكەی مسعود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان لە لێدوانێكدا بۆkdp.info گوتی: ئێمە نامەیەكی سەرۆكی هەرێمی كوردستانمان لەو بارەوە پێگەیشتووە و ئامادەكاری تەواو دەكەین بۆ ئەوەی لە رۆژێكدا وادەی هەڵبژاردن دابنێین و دوای راگەیەنراوی سەرۆكی هەرێم یەكەم هەنگاومان داوای بودجە دەكەین لە حكوومەتی هەرێم گوتیشی: ئێمە بە نووسراوی فەرمی ئاگاداری حكوومەتمان كردۆتەوە و ئەگەر داواكەمان قبوڵ بكرێت دەست دەكرێت بە هەنگاوەكانی دیكە.
شیاوی باسە ئەمرۆ سەرۆكی هەرێمی كوردستان لە نامەیەكدا بۆ كۆمیسبۆن دەڵێت: دوای ئەوەی بە پشتبەستن بە برگەی (دوو) لە ماددەی (دە) و ماددەی (چوار)ـی یاسای سەرۆكایەتیی هەرێم ژمارە (1)ـی ساڵی (2005)ـی هەمواركراو و پابەندبوون بە بنەما دیموكراتییەكانی سیستەمی سیاسیی هەرێمی كوردستان لە ڕێكەوتی 8ـی 4ـی 2013ـدا بە نووسراوێكی فەرمی كۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكانم ئاگادار كردەوە كە پێویستە ئامادەكاریی بۆ سازدانی هەڵبژاردنەكانی سەرۆكی هەرێم و پارلەمانی كوردستان بكەن، لە ڕۆژی 16ـی 4ـی 2013 كۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكان بە نووسراوی ژمارە (خ \13\490) وەڵامی ئیجابی بۆ نامەكەمان دایەوە و ئامادەیی خۆیان ڕاگەیاند كە دەتوانن لە ماوەی نێوان (5ـی ئەیلوولی 2013) هەتا (5ـی تشرینی یەكەمی 2013) لە هەر ڕۆژێكدا بێت هەڵبژاردنەكانی سەرۆكی هەرێم و پارلەمانی كوردستان بەڕێوەببە.




