سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان سه‌ره‌خۆشى له به‌ده‌ل ره‌شید مارئۆنسى كرد بۆ كۆچى دوایى هاوسه‌رى

به‌رێز مسعود بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان بروسكه‌یه‌كی سه‌ره‌خۆشی ئاراسته‌ی به‌رێز كاك به‌ده‌ل ره‌شید مارئونسى كرد به‌هۆی كۆچى دوایى خوالێیخۆشبێت خێزانى به‌ده‌ل ره‌شید مارئونسى ئه‌مه‌ی خواره‌وه‌ش ده‌قه‌كه‌یه‌تی:
به ناوى خواى مه‌زن و دڵۆڤان
براى به‌رێز كاك به‌ده‌ل ره‌شید مارئونسى
سڵاوى خواتان لێ بێت
به‌داخه‌وه هه‌واڵى كۆچى دوایى خوالێیخۆشبێت خێزانى به‌رێزتانم پێگه‌یشت.
به‌م بۆنه خه‌مناكه‌وه پرسه و هاوخه‌می خۆم به جه‌نابتان و خانه‌واده به‌رێزه‌كه‌تان راده‌گه‌یه‌نم .
له خواى گه‌وره داواكارم خێزانى كۆچكردووتان به به‌هه‌شتى به‌رین شاد بكات و سه‌بووری و ئارامیش به ئێوه ببه‌خشێت .
انا لله وانا الیه را‌جعون
مسعود بارزانى
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان
2012/6/9




