٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

جواد شهێلی :مالیکی هۆکاری کێشەکانی وڵاتە

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info/ پەرلەمانتارێکی سەر بە فراکسیۆنی ئەحراری سەر بە رەوتی سەدری گوتی پرۆسەی سیاسی بەردەوام لە کێشە سیاسیدایە لەو کاتەوە کە سەرۆک وەزیران نوری مالکی دەسەڵاتی بەدەستەوە گرت، وئاماژەی بۆ ئەوەش کرد چارەسەرکردنەکان لە بنەڕەتەوە دەبێت بكرێن.

جواد شهێلی پەرلەمانتاری ئەحراری سەر بە رەوتی سەدری لەلێدوانێکی تایبەت بە(ئاژانسی ئەخباریە)ی راگەیاند: پرۆسەی سیاسی لە عێراق کێشەی ئێستا نییە تەنها، بەڵکو کێشەکانی هی پێشووترە و ماوەیەکی زۆریش درێژی کێشاوە.

 ناوبراو گوتیشی:" کێشەی نێوان حکوومەتی ناوەند و حکوومەتی هەرێمی کوردستان و کێشەی خۆپیشاندانەکانی پارێزگاکانی رۆژئاوا و کێشەکانی ناوخۆیەکانی هاوپەیمانی نیشمانی بەردەوامی دەبێت تا کۆتای ئەم خولەی پەرلەمان و پێکهاتنی حکوومەتێکی نوێ".

هەواڵی پەیوەندیدار