بڕیاری نوێ لەبارەی نرخی تابلۆی ئۆتۆمبێل

ھەولێر-تایبەت بەKDP.info/ نەقیب فازل حوسێنبەڕێوبەری راگەیاندنی ھاتووچۆی ھەولێر بەkdp.infoرایگەیاند: بڕیاری گرانبوونی نرخی تابلۆی ئۆتۆمبێل راگیراوە بۆ کاتێکی نادیار، بەڵام رێکخستن بۆ بڕیارە کۆنەکە کراوە و بەپێی پستون دیاریکراوە کە بۆ ھەر پستونێک 250ھەزار دیار دیاریکراوە.
نەقیب فازل حاجی حوسێن گوتیشی: بەپێی بڕیارەکە نرخی پێدانی تابلۆی ئوتومبێل بەم شێوەیە دەبێت، ئۆتۆمبێلی سێ پستۆن 750ھەزار دینارە و چوار پستۆن میلۆنێک دینار و پێنج پستۆن میلۆنێک و 250ھەزار و شەش پستۆن ملیۆنێک و 500ھەزاردینار و 8پستۆن 2ملیۆن دیناردەبێت.
حوسێن ئاماژەی بەوەش کرد، ھۆکاری دەرکردنی ئەم بڕیارە بۆ ئەوە دەگەرێتەوە ،چونکە پێشتر خەلک گلەی ھەبوو لەوەی کە ئۆتۆمبێلی سێ پستۆنیش حیسابی 4بستۆنی بۆ دەکرا وپێنج بستۆنیش حیسابی شەش بستۆنی بۆ دەکرا،بۆیە ئەم بڕیارە درا وئێستا نرخەکان بەپێی بستۆن دەبێت کە بۆ ھەر بستۆنێک 250ھەزار دینارە.
ناوبراو راشیگەیاند:بڕیاری نوێ لەبارەی نرخی تابلۆی ئۆتۆمبێل ھەڵنەوەشاوەتەوە،بەڵکو تەنھا بۆ کاتێکی نادیار دواخراوە وئەمە تەنھا رێکخستنە بە بریارە کۆنکە.




