٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

لە توركیا بۆ پێشوەبردنی باكوری كوردستان، نمونە بە شاری هەولێر دەهێننەوە

سەرچاوە: KDP.info

توركیا- KDP-info/ عەدنان بالی بەڕێوەبەری گشتی (ISBANK) كە گەورەترین بانكی بازرگانی و وەبەرهێنی توركییە لە ناوخۆ و دەرەوەی توركیا، لە بەرنامەی sky turk 360 لەبارەی گرنگی فاكتەری ئاشتی لە ئاوەدانكردنەوە و پێشخستن بۆ كوردستانی باكور دوا و گوتی:  لەسای ئاشتی ئەو ناوچانە دەبوژێنەوە و ئاوەدان دەبنەوە، ئەوانەی ئەو ناوچانەیان بەهۆی شەڕەوە جێهێشت بوو، دەست بەگەڕانەوە دەكەنەوە .

هەر لە درێژەی قسەكانیدا گوتی: شارەكانی غازی عەنتاب و دیاربەكر و ماردین و وان لە سایەی ئاشتیدا دەگەشێنەوە و ژمارەی دانیشتوانیان هەڵدەكشێت، هەركەسێكیش ئەنجامی بەرقەراری ئاشتی بەروونی نابینێت با سەیری (پایتەختی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە باكوری عێراق بكات)

هەروەها هەر لە بارەی گرنگی ئاشتی و رۆلی لە بوژانەوەی كوردستانی باكور ناوبراو گوتی لەو كاتەدا فەرمانبەر دادەمەزرێنین بۆ ئەوەی بەزمانی كوردی ئیش و كاری هاووڵاتیان رابپەرێنن.

 

هەواڵی پەیوەندیدار