نووسینگەی سەرۆکایەتیی کۆمار: سەرۆک کۆمار پرۆسەی متمانە سەندنەوەی لە مالکی ڕاگرت و بۆ چارەسەری پزیشکی عێراق بەجێ دەهێڵێت

نووسینگەی سەرۆکایەتیی کۆماری عێراق لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند کە ژمارەی ئەو ئیمزایانەی گەیشتوونەتە لیژنەی راسپێردراو بۆ وردبینی لە ئیمزاکاندا 160 ئیمزا بووە بەڵام 11 کەسیان ئیمزاکانیان کێشاوەتەوە و 2 کەسیش ئیمزاکانیان هەڵپەساردووە و بەوەش ژمارەی پێویستی ئیمزا بۆ سەندنەوەی متمانە لە نووری مالکی لەبەر دەست نییە و فەخامەتی سەرۆک کۆمار نامەیە متمانە سەندنەوەکە بۆ ئەنجوومەنی نوێنەران نانێرێت.
دەقی بەیاننامەکەی نووسینگەی سەرۆکایەتیی کۆمار:
لە په‌رۆشیمانەوە بۆ به‌رچاوڕوونیی خه‌ڵكی عیراق له‌سه‌ر راستییه‌كانی پەیوەست بە ته‌نگژه‌ی سیاسیی ئه‌مڕۆ و بۆ ڕەواندنەوەی هەر جۆرە گوومانێک لەبارەی هه‌ڵوێستی سه‌رۆك مام و پابەندبوونی بە دەستوور و بۆ ڕەتکردنەوەی ئەو هەواڵانەی هەندێ ناوەندی میدیایی و سیاسی کە لەبارەی کەمتەرخەمیی سەرۆکی وڵات لە ئەرکە دەستوورییەکانی بڵاویان کردەوە دەمانەوێ ئه‌م ڕوونکردنەوەیە بڵاو بکەینەوە:
فه‌خامه‌تی سه‌رۆك كۆمار به‌ڵینی به ژماره‌یه‌ك سه‌ركرده‌ی كوتله سیاسییه‌كان دا كه ناوی ئه‌و په‌رله‌مانتارانه بۆ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی به‌ڕێز به‌رزبكاته‌وه كه داوای متمانه‌سه‌ندنه‌وه له ده‌وڵه‌تی سه‌رۆك وه‌زیران ده‌كه‌ن، ئه‌ویش دوای ئه‌وه‌ی ته‌ئكید له دروستی ئیمزاكان و ته‌واوبوونی نیسابی یاسایی ده‌كرێته‌وه. هه‌رچه‌نده ئه‌م جۆره هه‌نگاوه مولزەم نییه بۆ سه‌رۆك كۆمار، به‌ڵام وه‌ك چاره‌سه‌رێكی ناوه‌ند كه ببێتە هۆی چاره‌سه‌ركردنی قه‌یرانه‌كه پێی قایل بوو.
ئه‌و لیژنه‌یه‌ی كه سه‌رۆك بۆ وردبینیی رای سپاردن، ئیمزای 160 په‌رله‌مانتاری له ئیئتیلافی عیراقییه و هاوپه‌یمانێتی کوتلە كوردستانییه‌كان و كوتله‌ی ئه‌حرارو ژماره‌یه‌ك په‌رله‌مانتاری سه‌ربه‌خۆ به‌ده‌ست گه‌یشت، پاشان لیستی ناوی ژماره‌یه‌ك په‌رله‌مانتاری یه‌كێتیی نیشتیمانیی كوردستانیشی خرایە سەر. دواتر 11 په‌رله‌مانتار له‌وانه‌ی پێشتر ئیمزایان كردبوو، نووسینگەی سه‌رۆك كۆماریان ئاگاداركرده‌وه له‌وه‌ی ئیمزاكانیان ده‌كشێننه‌وه و دوو په‌رله‌مانتاری دیكه‌ش داوایانكرد ئیمزاكانیان هه‌ڵپه‌سێردێت. بەهۆی ئه‌وه و به‌له‌به‌رچاوگرتنی ته‌واونه‌بوونی نیسابی یاسایی، نامه‌كه‌ی فه‌خامه‌تی سه‌رۆك كۆمار، که ده‌قه‌كه‌شی ئاماده كرابوو، نه‌درا به ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی به‌ڕێز و لای سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان دانراوه.
بە پێویستمان زانی ئەم ورده‌كارییانه بخه‌ینه‌ڕوو بۆ ڕەواندنەوەی هەر قسەوقسه‌ڵۆكێک له‌باره‌ی هه‌ڵوێستی سه‌رۆك كۆماره‌وه، هەروەها بۆ جەخت کردنەوە له‌سەر پابه‌ندبوونی به دەستوورەوە، لێرەدا دەبێت ئاماژەش بەوە بدەین کە باسکردن و هێنانە پێشەوەى هەندێک ناو گوایە ئەوانە کاندیدى سەرۆکایەتیى وەزیرانن سەرپێچییەکى ئاشکراى ئەحکامى برگەى (دال)ى بەندى هەشتى مادەى61ى دەستورە کە سەرۆک کۆمار سەرپشک دەکات بۆ ئەو مافە وەک لە مادەى 76ى دەستوردا هاتوە.
سه‌رۆك تاڵه‌بانی به‌نیازبوو بە مەبەستی چارەسەری تەندرووستیی خۆی له‌سه‌ره‌تای ئه‌م مانگه‌دا گەشتێک ئه‌نجام بدات، به‌ڵام دوای خست هه‌تا ئه‌وكاته‌ی لێكۆڵینه‌وه له بابه‌تی ئیمزاكان‌و نیساب ته‌واو ده‌بێت، بۆیه دوای روون بوونه‌وه‌ی ئه‌وه، له‌ماوه‌ی هه‌فته‌ی داهاتوودا، گه‌شته‌كه‌ی ئه‌نجام ده‌دات.
فه‌خامه‌تیان ده‌یانه‌وێت ته‌ئكید بكه‌نه‌وه کە ئه‌م به قه‌یرانه سیاسییه‌كه‌ی ئێستا كه كینه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی و ئەمنی ده‌روست ده‌كات و پرۆسەی بنیادنانی ئابووریی ڕادەگرێت، ده‌بێ بەپێی دەستوور و یاسا چارەسەر بکرێت و داواش له هه‌موو هێزه سیاسییه‌كان ده‌كات كه ناكۆكییه‌كان له‌و چوارچێوه‌یه‌دا سنوردار بكه‌ن و خۆیان له‌و شتانه به‌دووربگرن كه ده‌بنه هۆی كینه و ئاسته‌نگ له‌به‌رده‌م هه‌وڵه‌كانی دیالۆگ و داواش له هه‌موو هێزه سیاسییه‌كان ده‌كات كه دیراسه‌ی پێشنیازه‌كانی و بانگه‌وازه‌كه‌ی بۆ كۆبوونه‌وه‌ی نیشتیمانی بكه‌ن، كه هه‌رچۆنێك بێت هه‌ر ده‌بێت ئه‌نجام بدرێت، جا متمانه سه‌ندنه‌وه‌كه ئه‌نجام بدرێـ یاخود نا.
نووسینگه‌ی فه‌خامه‌تی سه‌رۆك كۆمار




