تەقینەوەیەکی تر لە ئەمەریکا پتر ١٠٠ کوژرا و بریندار ی لێکەوتەوە

ئەمەریکا - Kdp.info / لە ویلایەتی تەكساسی ئەمەریكا تەقینەوەیەك لە كارگەیەكی پەینی كیمیایی روویدا و بەپێی ئامارە سەرەتاییەكان سەدان كوژراو و برینداری لێكەوتەوە. تەقینەوەكە دوێنی ئێوارە لە كارگەی (ویست فیرتیلایزر) روویداوە و بەپێی ئامارە سەرەتاییەكانیش زیاتر لە 60 كەس كوژراون و سەدانی دیكەش بریندارن، وەک ئاژانسی رۆیتەرز لە زاری لێپرسراوانی ویلایەتەکەی گواستۆتەوە : تەقینەوەیەکە نزیكەی 15 باڵاخانەی رووخاندووە و زیانێكی زۆریش بە ناوچەكە گەیشتووە. هاوكات جێگری حاكمی ویلایەتی تەكساس لە زیادبوونی ژمارەی قوربانیانی ئەو تەقینەوەیە بەهۆی دزەکردنی ماددەی كیمیایی لە ناو كارگەكە هۆشداریی دا ، بەڵام لێپرسراوانی ئەمنیی ئەمەریكا هیچ زانیارییەکیان سەبارەت بە جۆری تەقینەوەكە و ئاشکرا نەکردووە و نازانرێت تەقینەوەیەكە تیرۆریستی بووە یا خود نا .




