بەپەلە: هەڵبژاردەی کوردستان جامی ڤیڤای بەرز کردەوە

کەمێک بەر لە ئێستا هەڵبژاردەی کوردستان بۆ تۆپی پێ دیارییەکی مێژوویی پێشکەش بە وڵات و گەلەکەی کرد و بە بردەنەوەی لە یاریی کۆتاییدا بە شایستەیی جامی ڤیڤای بەرز کردەوە و بۆ یهکهمینجار پاڵهوانێتییهکی جیهانی بهدهست هێنا. یاریی کۆتایی لە نێوان هەڵبژاردەی کوردستان و هەڵبژاردەی قوبرسی تورکی بەڕێوەچوو و لە ئەنجامدا کوردستان بە ئەنجامی 2-1 یارییەکەی بردەوە. گۆڵەکانی هەڵبژاردەی کوردستان لەلایەن هەڵگورد مەلا محەمەد لە خولەکی ٨ و هەردی سیامەند لە خولەکی ٢٣ تۆمار کران. ئەم دەسکەوتە لە هەموو ڕوویەکەوە بایەخی خۆی هەیە و دڵی کوردستانییانی هەر چوار پارچە خۆش دەکات و دوای کۆتاییهاتنی یارییەکەش لاوانی پایتەخت بە ئاهەنگ و شایی دڵخۆشیی خۆیان دەردەبڕن.شیاوی باسە سەرجەم خەرجییەکانی ئەم پاڵەوانێتییە لەلایەن نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستانەوە دابین کراوە.




