٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

دەستگیركردنی كەسێكی گومانلێكراو لەسەر ئەو نامە ژەهراوییەی بۆ ئۆباما نێردراوە

سەرچاوە: KDP.info

ئەمەریكا – KDP-info/ لەئەمەریكا گومانلێكراوێك دەستگیركرا لەسەر ئەو دوونامە ژەهراوییەی كە بە ژەهری ریسین ەوە بۆ هەریەك لەئۆباما و رۆجەر ویكەری سیناتۆری كۆمارییەكان نێردرابوون..

هۆیەكانی راگەیاندنی ناوخۆی ئەمەریكی رایانگەیاند ئەو كەسەی بەر پرسی هەردوو نامەكەیە لە ولایەتی مسیسیبی بە پۆل كیتین كیتیس 45 ساڵ ناودەبرێت..هەروەها گووتیان بەهۆی هەبوونی هەمان پوول لەسەر نامەكە و وەك یەكی زمانی نووسینی نامەكە دەركەوتووە هەردووك نامەكە لەلایەن یەك كەسەوە ناردراون. مە هەردووك نامەكەدا دەستەواژەی: ئەگەر هەڵەت بینی و ئاشكرات نەكرد كەواتە تۆ هاوبەشێكی بێ دەنگی بەردەوامبوونی هەڵەكەی. هەروەها هەردوونامەكە بە هەمان ئیمزا ناردراون..

نووسینگەی لێكۆڵینەوەی فیدرالی FBIگوتی: هیچ پەیوەندییەك نییە لە نێوان ئەو نامانەو كردەوە تیرۆریستییەكەی بۆستن. هەر هەمان سەرچاوە ئەوەی راگەیاند كە نامەیەكیتریش بەهەمان ژەهری ریسین بۆ بەرپرسێكیتری دادوەری لە ولایەتی میسیسبی نێردراوە..

پۆلیس لێكۆڵینەوەی لە گەڵ پیاوێك كرد كە نامەی دابەش دەكرد بەسەر نوسینگەكانی ئەنجومەنی پیران كە جانتایەكی لە پشتی كردبوو ئەم پیاوە كۆنترۆلی بەزاندبوو، كە دەبوایە نامەكان لەلایەن نووسینگەیەكی تایبەتەوە بپشكێنرایە بەر لە دابەش كردنیان ...

هەواڵی پەیوەندیدار