بەشیر ئاتالای: ئەركی گەورەتر چاوەڕوانی كۆمیتەی عەقڵمەندانه

ئهنقهره- KDP.info/ جێگری سەرۆك وەزیری توركیا بەشیر ئاتالای ئەمرۆ لە ئهنقهره رایگەیاند كە ئەو رەخنانە كە ئاراستەی ئەندامانی كۆمیتەی عەقڵمەندان دەكرێن هیچیان راست نین.
بە پێ هەواڵێكی رۆژنامەی سەباحی توركی رۆژی چوارشەممە بەشیر ئاتالای لە بەردەم بارەگای سەرەكی ئاكەپە لە ئهنقهره وەڵامی ئەو رەخنانەی داوەتەوە كە لە لایەن جەهەپە و مەهەپەیەوە ئاراستەی ئەندامانی كۆمیتەی عەقڵمەندان كراون و گوتوویەتی: ئەو رەخنانە هیچیان راست نین و ئەو كۆمیتەیە بەوەندەی جەهەپە و مەهەپە دڵسۆزی توركیایە.
بەشیر ئاتالای جەختی لە سەر ئەوە كردووەتەوە كە دوای كۆتایی هاتن بەوە ئەركەی ئێستایان، چەندین ئەركی گرنگتر و گەورەتریان پێ رادەسپێردرێت، چونكە ئەو كۆمیتەیە جێگای متمانەی هەر دوو لایەنی كوردی و توركییە و رای گشتی توركیایش متمانەی باشی پێیان هەیە هەر بۆیە دەوڵەت و ئۆجەلانیش دەیانەوێ بە هاوكاری ئەم كۆمیتەیە ئەم پرسە چارەسەر بكەن و ئاشتەوایی بگەڕێننەوە بۆ توركیا.




