باسقێن ئوران: ناسنامەی باڵای توركی ناسنامەیەكی دابەشكەرە

ئەستەنبووڵ- KDP.info/ ئەندامی كومتەی عەقڵمەندان پروفسۆر دكتور باسقێن ئوران رایگەیاند كە ئەگەر بمانەوێ قۆناخی چارەسەری بگاتە ئەنجام ئەوا پێویستە گۆڕانكاری زۆر گرنگ بكەین.
بە پێ هەواڵێكی كاناڵی سی ئین ئینی توركی باسقێن ئوران ئاماژەی بەوە كردووە كە بۆ چارەسەر كردنی پرسی كورد و دیموكراتیزە كردنی توركیا نەتەنیا پێویستیمان بە دەستوورێكی نوێ هەیە بەڵكو پێویستیمان بە گۆڕانكاری زۆر گرنگ بەتایبەتی گۆڕینی ناسنامەی باڵای توركی هەیە.
ناوبراو جەختی لە سەر ئەوە كردووەتەوە كە ناسنامەی باڵای توركی، وشەیەك و پێناسەیەكە كە لە لایەن توركە میلیتاریستەكانەوە لە نێو دەستووری بنەڕەتی توركیادا بەجێ كراوە و بووەتە هۆكاری دابەش كردنی كۆمەڵگەی توركیا.
ئوران لە بەشێكی دیكەی وتەكانیدا باسی ئەوەی كردووە كە ناسنامەی باڵای توركی بۆ توركیایەكی دیموكراتیك نابێت چوونكە ئەم ناسنامەیە ناسنامەیەكی دابەشكەر و پارچەكەرە و لە نێو سیستەمێكی دیموكراتیكیشدا جێگای ئەم جۆرە ناسنامانە نابێتەوە.




