٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

پۆلیسی ئێران دامەزراوەی تایبەت بۆ هەڵبژاردن دادەنێت

سەرچاوە: KDP.info

 تارانKDP.info-/ جێگری هێزی ئەمنی ئێران راگەیاند كاندیدەكانی هەڵبژاردن دەبێت مۆلەتی تایبەتی وەزارتی ناوخۆیان هەبێت كەپێشكەش بە پۆلیس بكەن تا بتوانن سەبارەت بە پروپاگەندەی هەڵبژاردن كووبونەوە ئەنجام بدەن.

 لە لایەكی دیكەوە بە پێ هەولی ممتاۆ نیۆز، بەرپرسێكی باڵای پۆلیسی ئێرانیش رایگەیاند كە بنكەیەكی نویێ بە ئامانجی پاراستنی ئارامی و ئەمنییەت لە كاتی هەڵبژاردنەكاندا دادەمەزرێت.

ئەم هەڵبژاردنە یه‌كەمین هەڵبژاردنی سەرۆك كۆمارە لە ئێران لە پاش هەڵبژاردنی سالی 2009 كە بوو هۆی نارەزایی دەڕبرینی خەلكانەكی زۆر و هەروەها نارازی بوونی كاندیدەكانی تر لە دژی دەرچوونی ئەحمەدی نژاد.

شیاوی گوتنە میرحوسێن مووسەوی و مەهدی كەروبی دوو كاندیدی هەڵبژاردنی پێشووی ئێران بوون كە نزیكەی دوو ساڵە لە لایەن حكوومەتەوە لە ماڵ ده‌ست به‌سه‌ر كراون.

هەواڵی پەیوەندیدار