دادگای مافی مرۆڤی ئەورووپا قورسترین سزای خۆی بە سەر توركیادا سەپاند

KDP.info/دوای ئەوەی كە كەسوكاری 14 هاووڵاتی توركیا كە لە ساڵی 1994دا لە لایەن هێزەكانی سوپای توركیاوە بەبێ تاوان كۆژرا بوون لە دادگای مافی مرۆڤی ئەورووپا سكاڵایان تۆمار كرد، رۆژئ چوارشەممە دادگای مافی مرۆڤی ئەورووپا بریاری خۆی سەبارەت بەم سكاڵایە ئاشكرا كرد.
بە پێ هەواڵێكی ماڵپەڕی دونیا بوولتەنی توركی، لە ساڵی 1994دا سوپای توركیا 14 هاوولاتی كوردی دانیشتووی یەك گوندی بە بێ تاوان دەستگیر و دوای ئەشكەنجە دانێكی زۆر گوللەباران كردوە.
دوای ئەوەی كە كەسوكاری قوربانیان ئاگاداری ئەم مەسەلەیە كرانەوە، چەندین جار لە نێو دادگاكانی توركیادا سكاڵایان بەرامبەر بە بەرپرسانی سوپا و تۆمار كرد بەڵام ئەم سكاڵایانە هیچ كامیان بە ئەنجام نەگەیشتن. هەر بۆیە كەسووكاری قوربانیان ناچار مان لە دادگای مافی مرۆڤی ئەورووپا سكاڵایەك تۆمار بكەن.
دوای 19 ساڵ لە سەر تۆمار كردنی ئەم سكاڵایە، رۆژی چوارشەممە دادگای مافی مرۆڤی ئەورووپا بریاری خۆی لەم بارەیەوە ئاشكرا كرد و بە تاوانی پێشەل كردنی مافی مرۆڤ و كوشتنی بێ دادگایی كردن و قەدەغە كردنی مافی ژیان توركیا بە بڕەی یەك ملیون و نیو یورۆ سزا دا و ئەمەیش دەبێتە یەكەمین سزای قورسی دادگای مافی مرۆڤی ئەورووپا.




