بەپەلە: سەرۆکایەتیی کۆمار: ژمارەی ئیمزاکان بەشی سەندنەوەی متمانە ناکات

نووسینگەی سەرۆکایەتیی کۆماری عێراق لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند کە ژمارەی ئەو ئیمزایانەی گەیشتوونەتە لیژنەی راسپێردراو بۆ وردبینی لە ئیمزاکاندا ١٦٠ ئیمزا بووە بەڵام ١١ کەسیان ئیمزاکانیان کێشاوەتەوە و ٢ کەسیش ئیمزاکانیان هەڵپەساردووە و بەوەش ژمارەی پێویستی ئیمزا بۆ سەندنەوەی متمانە لە نووری مالکی لەبەر دەست نییە.
پاش کەمێکی تر دەقی بەیاننامەکەی نووسینگەی سەرۆکایەتیی کۆمار بڵاو دەکەینەوە.




