سه‌رۆك وه‌زیران و نوێنه‌رى سكرتێرى گشتیى UN ڕه‌وشى عێراق تاتوێ ده‌كه‌ن

نیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 17ى نیسانى 2013، نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆك وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان پێشوازى له مارتن كۆپله‌ر نوێنه‌رى تایبه‌تى سكرتێرى گشتیى نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان له عیراق كرد.
له دیدارێكدا ڕه‌وش و پێشهاته‌كانى ئێستا و پرۆسه‌ى سیاسى له عێراق و په‌یوه‌ندى و كێشه‌كانى نێوان هه‌ولێر و به‌غدا گفتوگۆیان له‌سه‌ر كرا و هه‌ردوولا كۆك بوون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى كه قه‌یرانى سیاسیى ئێستاى عێراق پێویستى به چاره‌سه‌رێكى نیشتمانى هه‌یه و بۆ ئه‌مه ده‌بێ هه‌موو لایه‌ن و پێكهاته عێراقییه‌كان له ڕێگه‌ى دیالۆگ و گفتوگۆوه چاره‌سه‌رێك بۆ ڕه‌وشى عیراق و ده‌ربازكردنى پرۆسه‌ى سیاسى له عێراق بدۆزنه‌وه و هه‌موو لایه‌نه‌كان به جددى و دڵسۆزى له‌م پێناوه‌دا كار بكه‌ن.
له‌مباره‌یه‌وه نێچیرڤان بارزانى دووپاتى كرده‌وه كه هه‌رێمى كوردستان وه‌ك هه‌میشه ئاماده‌یه هه‌موو كێشه و گرفته‌كان له ڕێگه‌ى دیالۆگ و لێكگه‌یشتنه‌وه چاره‌سه‌ر بكات و بۆ ئه‌مه‌ش ئاماده‌یى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستانى بۆ هه‌ر دانیشتن و گفتوگۆیه‌كى كراوه له‌سه‌ر هه‌موو پرسه‌كان دووپات كرده‌وه. ڕاشیگه‌یاند كه هه‌رێمى كوردستان هه‌رگیز هیچ ده‌رفه‌تێكى بۆ گفتوگۆ و چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان به ڕێگه‌ى دیالۆگ و گفتوگۆ ڕه‌ت نه‌كردووه‌ته‌وه و هه‌میشه ده‌رگاكانى گفتوگۆ واڵا و كراوه‌ن. هه‌روه‌ها ڕوونى كرده‌وه كه هه‌موو پێكهاته عێراقییه‌كان ده‌بێ هه‌ست به به‌شدارى و شه‌راكه‌تى ڕاسته‌قینه له پرۆسه‌ى سیاسیى عێراقدا بكه‌ن.
لاى خۆیه‌وه مارتن كۆپله‌ر نوێنه‌رى تایبه‌تى سكرتێرى گشتیى نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان له عیراق؛ سوپاسى هه‌ڵوێست و تێگه‌یشتنى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستانى بۆ ڕه‌وشى عێراق كرد و دووپاتى كرده‌وه كه نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان هه‌موو هه‌وڵێكى ده‌خاته گه‌ڕ بۆ ئه‌وه‌ى ڕۆڵێكى باش و ئه‌رێنى له چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى عێراق و به‌ره‌وپێشبردنى پرۆسه‌ى سیاسى له عێراقدا بگێڕێت.
ڕه‌وش و پێشهاته‌كانى سووریا و كاریگه‌رییه‌كانى له‌سه‌ر عێراق و ناوچه‌كه و په‌یوه‌ندییه‌كانى هه‌رێمى كوردستان و ووڵاتانى دراوسێ، لایه‌نێكى دیكه‌ى دیدارى سه‌رۆك وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان و نوێنه‌رى تایبه‌تى سكرتێرى گشتیى نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان له عیراق بوو.




