6 هەزار کرێکاری بیانی بە شێوەیەکی نایاسایی لەعێراق کاردەکەن

عێراق - Kdp.info /بە پێی زانیارییەکانی وەزارەتی کارو کاروباری کۆمەلایەتی حکوومەتی عێراق کە تا ئێسته 6 هەزار کرێکاری بیانی بە شێوەیەکی نایاسایی لەو وڵاتە کاردەکەن، سەرچاویەک لە وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی بە ماڵپەری ئەمری راگەیاند: ئەو کرێکارە ئاسیەویانەی کە ئێستهبە شێوەی نایاسایی لە عێراق هەن، لە رێگای کۆمپانیا و نوسینگە نایاسییەکانەوە مامەڵیان لە گەڵدا دەکرێت و لە هۆتێل و ماڵ و دامەزراوەکان کاریان پێدەکرێت. زۆربەی ئەو کرێکارانەش رەگەزنامەی وڵاتانی ئەسیوپی و بەنگلادیشی و هیندستانی و چەند وڵاتیکی تریان هەڵگرتووە. سەرچاوەکە ئەوەشی خستۆتە روو : کە تا ئێستههیچ پرۆژە یاسایەک نییە بۆ کارکردنی ئەو کرێکارانە، ئەوەی هەیە ویست و خواستی بەرژەوەندی هەندێک کۆمپانیا و نوسینگە نا شەرعییەکانە ، کە کرێکارەکان پێوەی پابەندبن .




