٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

راوێژکارێکی نوری مالیکی : دانوستانەکانمان لە گەڵ کورد دەرنجامی نەبووە

سەرچاوە: KDP.info

به‌غدا- Kdp.info  / راویژکارێکی نوری مالیکی  ئاشکرای دەکات: کە هیچ پێشکەوتنێک لە دانوستانەکانیان لە گەڵ شاندی کوردیبەدەست نە‌هێناوە و لە دانیشتنەکانی داهاتووی ئەنجوومەنی وەزیران و نوێنەرانیشدا کورد ناگەرێتەوە،  عەلی موسەوی ئەوەشی خستۆتە روو: کە سەرەرای کۆبوونەوەکانیان لە گەڵ شاندی هاوپەیمانی کوردستان، بەڵام ئەو کۆبوونەوانە دەرنجامی باش و هەروەها دەرنجامی خراپیش نەبووە ، وەک موسەوی رایگەیاندووە  گفتوگۆکان لە شوێنی خۆی دەخولێتەوە، بۆ ئایندەش نازانرێت کە ئایا چی دەبێت، ئەو راوێژکارەی مالیکی هەروەها رایگەیاندووە : کە کێشەکانی نێوان هەولێر و  بەغدا  پەیوەندی بە وه‌ڵامی هەوڵیرەوە هەیە، کە ئایا تا چەندە پابەند دەبێت بە دەستوور و بنەماکانی دانوستاندنەکان. عەلی موسەوەی گوتیشی : تا ئێسته‌تەنیا رێکكەوتن بۆ راگرتنی راگەیاندنی هەرشە ئامێز لە نێوان هەردوو لا هەبووە.

هەواڵی پەیوەندیدار