٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

محەمەد مەتینەر: دەتوانن بۆ كوردستانی سەربەخۆ چەك بەكاربهێنن

سەرچاوە: KDP.info

پارلەمانتاری ئاكەپەی شاری ئادیەمانی باكووری كوردستان محەمەد مەتینەر رایگەیاند كە كورد بۆ ئەوەی كە بگاتە داواكارییەكانی خۆی وەكو پەروەردە بە زمانی زگماكی پێویست ناكات چەك بەكار بهێنێت.

بە پێ هەواڵێكی ماڵپەڕی تی ئار تی توركی، محەمەد مەتینەر لە بەرنامەیەكی تایبەتی كاناڵی تی ئارتی توركیدا باسی قۆناخی چارەسەری پرسی كورد و هەڵوێستی پەكەكەی كردووە و وتوویەتی" پێویست ناكات پەكەكە و جەماوەری پەكەكە بۆ بە دەستەوە هێنانی داواكارییەكانی خۆیان وەكو پەروەردە بە زمانی زگماكی، داننان بە مافە نەتەوەییەكانی كورد لە نێو دەستووری بنەڕەتی توركیادا چەك بەكار بهێنن، چوونكە توركیا سەرقاڵی گۆڕانكاری زۆر بەرفراوانە و ئەگەر كورد بۆ خۆیشی داوا نەكات ئەوا سیستەی نوێ توركیا لە نێو دەستووری نوێ خۆیدا دان بە هەر هەمووی مافەكانی كورددا دەنیت.

ناوبراو ئاماژەی بەوە كردووە كە پەكەكە ئەگەر خۆی هەڵبوەشێنیتەوە و لەگەڵ بەدەپە و لە ژێر ناوی بەدەپە یا خۆی هەر ناوێكی دیكەدا سیاسەت بكات، ئەوا هیچ پێویست ناكات كە بۆ جێبەجێ كردنی داواكارییەكانی خۆی چەك بەكار بهێنێت بەڵام بۆ دامەزراندنی كوردستانی سەربەخۆ پەكەكە و حەركەتی كوردی ناچارن كە چەك بەكار بهێنن

هەواڵی پەیوەندیدار