شاندێکی پەیەدە بۆ گەیاندنی نامەیەکی تری ئۆجەلان چوونەوە قەندیل

توركیا- KDP.info / به مه‌به‌ستی گه‌یاندنی نامه‌كه‌ی عه‌بدوڵڵائۆجه‌لان بۆ په‌كه‌كه جارێکی دیکە شاندی پارتی ئاشتی و دیموكراتی له توركیاوه سەردنای چیای قه‌ندیل دەکەن ، ئاژانسی هەبەر تورک رایگەیاند : دوێنێ شاندێکی پارتی ئاشتی و دیموكراتی به‌ده‌په كه له گوڵته‌ن كشاناكی هاوسه‌رۆك و سرری سوره‌ییا ئۆنده‌ر و په‌روین بوڵدانی په‌رله‌مانتارانی ئه‌و پارته پێكهاتبون به‌ره‌و هەرێمی كوردستان بەرێکەوتنو له‌وێوه‌ش دەچنە چیای قه‌ندیل لە گەڵ بەرپرسانی پەکەکە نامەکەی ۆجەلان تاوتوێ دەکەن. وەک ئاشکرا کراوە لە نامەیەدا چاوه‌ڕێ ده‌كرێت ئۆجه‌لان په‌یامی كشانه‌وه‌ی هێزەکانی په‌كه‌كه بۆ ده‌ره‌وه‌ی سنوری توركیای خستبێتییە روو، له لایه‌كی دیکەوە سه‌لاَحه‌دین ده‌میرتاش هاوسه‌رۆكی به‌ده‌په ئاشكرای كرد:کە ئه‌گه‌ر هەیە بڕیاری یه‌كلایی كه‌ره‌وه لە نامەکە هەبێت و تێدا كشانه‌وه‌ی په‌كه‌كه هه‌تا وه‌رزی پایز كۆتایی پێ بێت .




