حەیدەر مولا: خروقاتی ئه‌منی راسته‌قینه له‌دامه‌زراوه‌ی سه‌ربازی و ئه‌منیدا هەیە

بەغدا -KDP.info/ سه‌ركرده‌یەکی لیستی عێراقیه داوای له نوری مالیكی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق دەکات به‌رپرسه ئه‌منیه‌كان به دادگا بدات، له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا حه‌یده‌ر مولا ڕایگه‌یاند : ته‌قینه‌وه‌كانی دوێنی‌و سه‌رجه‌م ته‌قینه‌وه‌كانی تریش جگه له به‌ڵگه‌یه‌كی حاشا هه‌ڵنه‌گر بۆ بوونی خروقاتی ئه‌منی ڕاسته‌قینه له‌ناوخۆی دامه‌زراوه‌ی سه‌ربازی و ئه‌منیدا هیچی تر نییه .حه‌یده‌ر مولا داواشی له نوری مالیكی كرد به‌و پێیه‌ی فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه چه‌كداره‌كانه‌و به‌رپرسی ڕاسته‌وخۆیه له ئیداره‌دانی دۆسیه‌ی ئه‌منی، سه‌ركرده ئه‌منیه‌كان ڕوبه‌ڕوی دادگا بكاته‌وه له پێناو لێپرسینه‌وه‌و پاكردنه‌وه‌ی دامه‌زراوه سه‌ربازی له‌و ئه‌فسه‌رو سه‌ربازانه‌ی كه‌وه‌ك "بێگانه‌و میلیشیا" تێكه‌ڵ به هێزه ئه‌منیه‌كان كراون.




