باخچه‌لی: کۆمسیۆنی دانیان شەڕکەر و بانگەشەکاری پەکەکە و ئاک پارتییە

توركیا- KDP.info / سه‌رۆكی پارتی نه‌ته‌وه‌په‌رستی توركیا مه‌هه‌په پێوایە كۆمسیۆنی كه‌سانی دانا وه‌كو شه‌ڕكه‌ری په‌كه‌كه‌ن و هاوکات بانگه‌شه كاری ئاك پارتی دەسەڵات دارن ، ماڵپەری ته‌ره‌فی توركی بڵاویکردەوە :کە ده‌وڵه‌ت باخچه‌لی سه‌رۆكی پارتی نه‌ته‌وه‌په‌رست و نه‌ژاد په‌رستی توركیا مه‌هه‌په له كۆبونه‌وه‌یه‌كی پارته‌كه‌ی خۆی دا. دمەزراندنی کۆمسیۆنی دانایانی بۆ بەرژەوەندی حکومەتی ئەردۆغان لەقەڵمدا و ئاشكرای كرد: کە ئه‌و كۆمسیۆنه شه‌ڕكه‌ر و مافپارێزی په‌كه‌كه‌یە و هاوکات بانگه‌شه‌كارێکی باشی پارتی داد و گه‌شه‌پێدانی سەر بە رەجەب تەیب ئەردۆغانە، له‌درێژه‌ی وتەکیدا باخچه‌لی هەروەها رایگەیاندووە : کە ئه‌و 63 كه‌سه وەک خۆی دەڵیت نا دانایانه‌ی به ڕێكه‌وتنی پارتی ئاكه‌په و په‌كه‌كه وه‌كو فه‌رمانبه‌ر دامه‌زراون له قۆناغی خیانه‌ت دا جولەیەکی ده‌روونییان ده‌ستپێكردوه له ناوچه جیا جیاكانی وولاَت دا ,بۆ باس كردنی پارچه‌كاری دەوڵەتی تورکیا




