خاتەمی: دەسەڵاتی ئێران رێکاری دیکتاتۆریانە بەرامبەرم بەکاردینێت

ئێران- KDP.info / که‌متر له دوو مانگ ماوه تا هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆک کۆماری ئێران دەست پێ بکات و لەم نێوەندەشدا به‌ربه‌ره‌کانێ بەهێز بووە ، لەوباریەوە محه‌مه‌د خاته‌می سەرۆک کۆماری پێشووی ئێران رایگه‌یاند: ده‌سه‌ڵات بە ئامانجی کەمکردنەوەی پانتایی چالاکییەکانی رێوشوێنی دیکتاتۆریانە لەبەرامبەری بەکاردێنێت، محه‌مه‌د خاته‌می، بە ماڵپه‌ڕى ئافتابی ئێرانی راگەیاند : رزگاربوونی ئێران له‌و قه‌یرانانه ته‌نیا به هه‌ڵبژاردنێکى ئازادانه و به به‌شدارى سەرجەم لایەنەکان مسۆگەر دەبیت و .پێشی وایە له ئه‌گه‌رى چالاک بوونه‌وه‌ى بزووتنەوەی کۆمه‌ڵایه‌تى ئه‌وان دەتوانن میرحوسه‌ین مووسه‌وى و مەهدى که‌ڕووبى زه‌هرا ڕه‌هنه‌وه‌رد له دەستبەسەری بەزۆری لەنێو ماڵدا رزگار بەکەن و بینان هێنە دەرەوە.لەکۆتاییدا خاتەمی ئاماژەی داوە کە ئەگەر بەشێویەکی ئازادتر ، رکابه‌ری و کێبڕکێی هه‌ڵبژاردنەکان کاری بۆ نەکرێت و لە داهاتوو گۆڕانێکی بنچینه‌یی له‌گه‌ڵ خۆیدا ناهێنێت




