هاشمی رەفسەنجانی: خامنەیی متمانەی بە من نییە، بۆیە بەشداری لە هەڵبژاردنەكان ناكام

تاران- KDP.info/ سەرۆكی دەستی دەستنیشان كردنی بەرژەوەندییەكانی دەسەڵاتی ئێران هاشمی رەفسەنجانی رایگەیاندووە كە رابەری شۆڕشی ئێران ئایەتوڵڵا خامەنەیی متمانەی پێ ناكات، هەر بۆیە بەشداری لە هەڵبژاردنەكانی سەرۆك كۆماری ئێران ناكات.
بە پێی هەواڵێكی ماڵپەڕی سەحام نویز هاشمی لە كۆبوونەوەی خۆی لە گەڵ ژمارەیەك لە پارێزگارەكانی پێشووی پارێزگاكانی ئێران باسی خۆ كێشانەوەی لە كاندید كردنی خۆی بۆ پۆستی سەرۆك كۆماری ئێرانی كردووە و گوتوویەتی: رابەری باڵای شۆڕشی ئێران ئایەتوڵلا عەلی خامنەیی متمانەی بە من نییە، هەر بۆیە منیش خۆم بۆ پۆستی سەرۆك كۆماری بەربژار ناكەم، چونكە لە ئێران چەندین كێشەی سەرەكی و گرنگ هەیە كە بەبێ هاوكاری و پشتگیری رابەری شۆڕش چارەسەركردنیان ئەستەمە و منیش ئەگەر نەتوانم كێشەیەك چارەسەر بكەم ئەوا خۆم ناخەمە ژێر بەرپرسیاریەتییەوە.




