٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

كۆمیتەی عەقڵمەندان لە شاری زەنگوڵداغ پروتستۆ كرا

سەرچاوە: KDP.info

قەرەدەنیز-  KDP.info/ لە چوارچێوەی كۆڕ وكۆبوونەوەكانی كۆمیتەی عەقڵمەندان بە مەبەستی وەرگرتنی راو بۆچوونی رای گشتی توركیا سەبارەت بە چارەسەركردنی پرسی كورد، گرووپی قەرەدەنیزی كۆمیتەی ناوبراو دوێنێ سەردانی شاری زنگوڵداغی ناوچەی قەرەدەنیزی كرد.

لەمبارەیەوە رۆژنامەی میللیەتی توركی رایگەیاند كە هاوكات لە گەڵ گەیشتنی تیمی قەرەدەنیزی  كۆمیتەی عەقڵمەندان بۆ شاری زنگوڵداغ ژمارەیەكی یەكجار زۆر لە خەڵكی شارەكە بە بەرزكردنەوەی ئاڵای توركیا و وتنەوەی سلوغانی توركیا پارچە ناكرێت، تیمی عەقڵمەندانیان پروتستۆ كرد.

سەرچاوەكە ئاماژەی بەوە كردووە كە تیمی عەقڵمەندان بە هۆی پروتستۆكانەوە ناچار بووە پەنا بۆ باڵاخانەی پارێزگاری ئەو شارە ببات و بە هەوڵی پارێزگاری زنگوڵداغ و هێزە ئەمنییەكان بارودۆخەكە ئارام كراوەتەوە، بەڵام لە كاتی دەر چوونی تیمی ناوبراو لە باڵاخانەی پارێزگادا دووبارە خەڵكی شارەكە دەستی بە پروتستۆ كردنی ئەو تیمە كردووە.

جێگای ئاماژە پێكردنە كە رۆژی یەكشەممەی ئەم هەفتەیە هەر هەمان تیمی قەرەدەنیز لە ناوچەی دەنیزلی قەرەدەنیزدا پروتستۆ كرابوو و سەرۆك وەزیری توركیایش پارتی كۆماری گەل ( جەهەپە) بە بەرپرسیار لە قەڵەم دابوو و گوتبووی: ئەم جۆرە پروتستۆیانە پلانی جەهەپەن و دەیەوێت بەمجۆرە قۆناغەكە بێ ئەنجام بكات.

هەواڵی پەیوەندیدار