سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان جه‌ژنی چارشه‌مبا سوور له كوردی ئێزدی پیرۆز ده‌كات

به‌بۆنه‌ی هاتنه‌وه‌ی جه‌ژنی سه‌ری ساڵی ئێزدی، جه‌ژنی چارشه‌مبا سوور، پیرۆزباییه‌كی گه‌رم له سه‌رجه‌م خوشك و برایانی كوردی ئێزدی له كوردستان و جیهان ده‌كه‌م.
مایەی خۆشحاڵییە کە لە سایەی ئازادی‌دا هەموومان پێكەوە لەو شادییەتاندا بەشدارین، لە کاتێکدا لەم جەژنەدا پیرۆزباییتان لێ دەکەم لەوەش دڵنیام کە وەکچۆن زوڵم و زۆرداریی ڕژێمی بەعس نەیتوانی ناسنامەی کوردایەتیتان بسڕێتەوە ئێستاش شانازیی بەو ناسنامەیەتانەوە دەکەن و هیچ هەوڵێک ناتوانێ لە گەلەکەتان دوورتان بخاتەوە و هاوشانی هەموو پێکهاتەکانی دیکە پارێزەری دەسکەوتە نەتەوەییەکانمان دەبن.
هەمیشە لە شادی و ئارامیدا بن.
مسعود بارزانی
سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان




