نێچیرڤان بارزانى: پێویستیمان به پسپۆڕى و شاره‌زایى گه‌شتیاریى میسرى هه‌یه

ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 16ى نیسانى 2013، نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆك وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى له هیشام زه‌عزووع وه‌زیرى گه‌شتیاریى كۆمارى میسرى عه‌ره‌بى و شاندێكى باڵاى حكوومى و باڵیۆزى میسر له عێراق كرد.
له دیدارێكدا؛ وه‌زیرى گه‌شتیاریى میسر خۆشحاڵیى به سه‌ردانى هه‌رێمى كوردستان و دیدار و كۆبوونه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ سه‌رۆك وه‌زیران نیشان دا و سه‌رسامیى خۆى به پێشكه‌وتنه‌كانى هه‌رێمى كوردستان ده‌ربڕى. وه‌زیرى میسرى هه‌روه‌ها ئاماژه‌ى به سه‌ركه‌وتوویى سیاسه‌تى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له ئاوه‌دانكردنه‌وه و پێشخستنى كوردستان دا و به تایبه‌تى ڕۆڵى سه‌رۆك وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستانى له به‌ره‌وپێشبردنى بوارى ئابووریى هه‌رێمى كوردستان به‌رز نرخاند.
لاى خۆیه‌وه نێچیرڤان بارزانى خۆشحاڵیى خۆى به سه‌ردانى وه‌زیرى گه‌شتیاریى میسر و شاندى یاوه‌رى بۆ هه‌رێمى كوردستان ده‌ربڕى و خواستى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستانى بۆ به‌ره‌وپێشبردنى په‌یوه‌ندییه‌كانى هه‌رێمى كوردستان و كۆمارى میسر دووپات كرده‌وه، به تایبه‌تیش له بوارى گه‌شتیاریدا و ڕایگه‌یاند: هه‌رێمى كوردستان له هه‌موو بواره‌كاندا توانستى مرۆیى و ماددى هه‌یه، به‌ڵام پێویستى به پسپۆڕى و شاره‌زاییه و بۆ ئه‌مه‌ش داواى كرد كۆمارى میسر به تایبه‌تى له بوارى گه‌شتیاریدا و له بواره‌كانى دیكه‌شدا به گشتى؛ هاوكاریى هه‌رێمى كوردستان بكات.
سه‌رۆك وه‌زیران هه‌وه‌ها داواى كرد كه میسریش وه‌ك ووڵاتانى دیكه‌ى ناوچه‌كه و جیهان كۆمپانیا و وه‌به‌رهێنه‌رانى هان بدات بۆ ئه‌وه‌ى بێن له هه‌رێمى كوردستان كار و پڕۆژه و وه‌به‌رهێنان بكه‌ن و بۆ ئه‌مه‌ش هه‌موو پشتگیرى و هاوكارییه‌كى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستانى دووپات كرده‌وه. هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند كه میسریش وه‌ك زۆرێك له ووڵاتانى دیكه، ده‌توانێ سه‌ره‌تا له هه‌رێمى كوردستانه‌وه ده‌ست پێبكات و هه‌رێمى كوردستان بكاته ده‌روازه‌یه‌ك بۆ گه‌یشتن به هه‌موو عێراق.
له كۆتایى دیداره‌كه‌دا وه‌زیر و شاندى میسرى داكۆكییان له‌سه‌ر خواستى كۆمارى میسر بۆ پته‌وكردنى په‌یوه‌ندییه‌كانى له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستاندا كرده‌وه و ڕایانگه‌یاند كه ئه‌م سه‌ردانه‌یان ده‌بێته سه‌ره‌تایه‌كى باش بۆ بنیاتنانى پردێكى فراوانى په‌یوه‌ندییه‌كان له هه‌موو بواره‌كاندا و ئاماده‌یى حكوومه‌تى میسریان بۆ پێشكه‌شكردنى پسپسۆڕى و شاره‌زایى له بوارى گه‌شتیاریدا بۆ هه‌رێمى كوردستان دووپات كرده‌وه.




