دەقی وتاری سەرۆك وەزیران نێچیرڤان بارزانی لە ڕێوڕه‌سمى یادی بیست و شەشەمین ساڵەی كیمیابارانكردنی بالیسان وشێخ وەسانان

به ناوی خوا،
خه‌ڵكی خۆڕاگری كوردستان،
كه‌سوكاری شه‌هیدان،
ئاماده‌بووانی به‌ڕێز، سڵاوتان لێ بێت..
خۆم به سه‌ربه‌رز ده‌بینم كه ئه‌مڕۆ له‌و ناوچه شۆڕشگێڕه‌ی كوردستانله‌گه‌ڵ ئێوه‌دا ڕێز له شه‌هیدانی كیمیاباران و ئه‌نفال ده‌گرین. سه‌ریڕێز له به‌رده‌م یاد و ڕووحی پاكی ئه‌و شه‌هیدانه داده‌نه‌وێنین.
به‌ڕێزان..
ئه‌م ناوچه‌یه خاوه‌ن چیڕۆكی پڕ له سه‌روه‌رییه له مێژووی شۆڕشگێڕیكوردستاندا، بۆیه‌ش له كاتی ئه‌نفاله‌كاندا ڕژێمی به‌عس به ڕقێكیزۆره‌وه هێرشی كرده سه‌ر. كیمیابارانكردن، دوای ئه‌وه‌ش ئه‌نفالكردن،ئه‌و مه‌رگه‌ساته‌ی ڕژێمی عێراق به سه‌ر ئه‌و ناوچه‌یه‌ی هێناوه، ته‌نیاله مێژووی ڕژێمه‌كانی وه‌ك ڕژێمی به‌عسدا جێگه‌ی ده‌بێته‌وه.
ئێواره‌ی 16ی نیسانی 1987، ڕژێم؛ شێخ وه‌سانان، بالیسان و كانی به‌ردێیكیمیاباران كرد، ژماره‌یه‌كی زۆر خه‌ڵكی خۆشه‌ویستی ئه‌و ناوچه‌یه شه‌هیدبوون. كاتی خۆی كه سه‌ربازانی ڕژێمی به‌عس دوای دوو ڕۆژ بریندارانی ئه‌وكیمیابارانه‌یان بردنه نه‌خۆشخانه له هه‌ولێر، دوای 9 ڕۆژ هه‌ر له‌نه‌خۆشخانه‌كاندا، پیاوه‌كان له خێزانه‌كانیان جیا كرانه‌وه و ئه‌نفالكران و تا ئێستاش بێ سه‌روشوێنن؛ وه‌ك سه‌دان هه‌زار ئه‌نفالكراوی دیكه‌یووڵاته‌كه‌مان. كیمیابارانی ڕژێم له ڕۆژی 31ی ته‌ممووزی 1987 له‌وناوچه‌یه دووباره بووه‌وه له قاسماوه‌ی بالیسان و توتمه و خه‌تێ.
چاوی ڕقی ڕژێمی عێراق له‌سه‌ر ئه‌و ناوچه‌یه بوو، وه‌ك زۆر له ناوچه‌یدیكه‌ی كوردستان، چونكه ئه‌و ناوچه‌یه یه‌كێك بوو له مه‌ڵبه‌نده‌كانیشۆڕش. ڕژێم له‌و ناوچه‌یه‌دا خانووه‌كان و كانیاوه‌كانی بهTNT ته‌قاندنه‌وه و ڕه‌ز و باخه‌كانى سووتاند، لێره نموونه‌یه‌كی دیكه‌یدڕنده‌یی به‌رامبه‌ر خه‌ڵكی كوردستان تۆمار كرد.
ڕۆڵی ناوچه و خه‌ڵكی ده‌ڤه‌ری خۆشناوه‌تی له شۆڕشی ئه‌یلوول و شۆڕشیگوڵان و شۆڕشی نوێی گه‌له‌كه‌مان زۆر دیار و به‌رچاوه. ئه‌و ناوچه‌یه‌مه‌ڵبه‌ندی باره‌گاكانی پێشمه‌رگه بوون، شوێنی باره‌گای مه‌ڵبه‌ند و لق وحیزبه‌كان بوون له كاتی شۆڕشدا. خه‌ڵكی ئه‌و ناوچه‌یه زه‌حمه‌تییه‌كییه‌كجار زۆریان كێشاوه، وه‌ك پێشمه‌رگه، وه‌ك هێزی به‌رگریی میللی وهه‌روه‌هاش ڕۆڵێكی گه‌وره‌یان بینیوه له خزمه‌تكردن و حه‌واندنه‌وه‌یپێشمه‌رگه له‌م سنووره‌دا.
ئه‌وه تۆمارێكی شۆڕشگێرانه‌ی ناوچه‌ی خۆشناوه‌تییه و هیچ كاتێك له بیرناكرێت، زه‌حمه‌تی و به‌رخۆدان و خزمه‌تكاریی ناوچه‌ی دۆڵی بالیسان و شێخوه‌سانان له بیری هه‌موو شۆڕشگێڕان و پێشمه‌رگه دێرینه‌كاندا هه‌تائێستاش زیندووه و ئه‌وان ئێستاش بۆ نه‌وه‌ی نوێ شانازى به‌و سه‌روه‌ریانه‌ده‌كه‌ن و بۆیان باس ده‌كه‌ن.
خه‌ڵكی خۆڕاگری بالیسان و شێخ وه‌سانان..
ئێمه وه‌ك حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هه‌ست به ئازاره‌كانیبه‌ركه‌وتووانی چه‌كی كیمیاوی ده‌كه‌ین، ده‌زانین چه‌ند ساڵه چ ئازارێكیسه‌ختی تێكه‌ڵی ژیانی ئێوه كردووه، به‌ڵام چه‌كێكی قه‌ده‌خه‌ی وه‌ك چه‌كیكیمیایی؛ كاریگه‌رییه‌كه‌ی و چاره‌سه‌ری بنبڕی؛ زۆر جار له توانایچاره‌سه‌ری پزیشكان به‌ده‌ره. ئێوه‌ی قوربانیانی چه‌كی كیمیایی ژیانیناخۆشتان بینی، به‌ڵام ئیراده‌ی خوای گه‌وره وای كرد مه‌رگی ئه‌وتاوانبارانه‌ش ببینن كه بڕیاری كیمیاكردنی ئێوه‌یان دا.
وه‌زاره‌تی كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان ڕاسپێردراوه كه هه‌رچیله توانایدا بێت بیكات بۆ به‌ركه‌وتووان و بریندارانی چه‌كی كیمیایی،هه‌وڵ بدات باشترین چاره‌سه‌ریان بۆ بكرێت، ئێمه له‌و هه‌وڵانه‌شبه‌رده‌وام ده‌بین بۆ چاره‌سه‌ركردنی به‌ركه‌وتووانی چه‌كی كیمیایی له‌كوردستان، ئه‌وانه‌ى كه پێویسته له كوردستان چاره‌سه‌ر بكرێن، یان له‌ده‌ره‌وه‌ى ووڵات.
ئاماده‌بووانی به‌ڕێز..
هه‌موو ناوچه‌یه‌كی كوردستان شایا‌نی ئاوه‌دانكردنه‌وه و بایه‌خپێدانیزیاتره، ئه‌و ناوچه‌یه‌ش به هه‌مان شێوه شایا‌نی بایه‌خدانى زیاتره. مرۆڤ دڵخۆشه كه دوای شاڵاوه دڕنده‌كه‌ى ڕژێم ئێستا ئاوه‌دانییه‌كیبه‌رچاو له‌و ناوچه‌یه‌دا ده‌بینێ، به‌ڵام ئه‌وه‌ش ده‌بینین كه له ڕوویجاده و له ڕووى نه‌خۆشخانه و پێداویستیى تر زۆر كارى زیاتر له‌وه‌ش ماوه‌كه ده‌بێ له‌م ناوچه‌یه‌دا بكرێت. بۆیه‌ش هه‌ر لێره‌وه پێتانڕاده‌گه‌یه‌نین كه ده‌زگاكانی ناوچه‌كه و پارێزگاری هه‌ولێر ڕاده‌سپێرینتا له كه‌موكوڕییه‌كانی ناوچه‌كه بكۆڵنه‌وه و به پێی توانای حكوومه‌تىهه‌رێمى كوردستان دڵنیاتان ده‌كه‌ینه‌وه ئه‌وه‌ى له تواناى ئێمه‌دا بێتبۆ خزمه‌تكردنى زیاترى ئه‌م ناوچه‌یه، جێبه‌جێى ده‌كه‌ین.
هه‌ر لێره‌شدا ئه‌وه دووپات ده‌كه‌ینه‌وه كه حكوومه‌تی فیدرالیی عێراقئه‌ركی ئه‌خلاقی و یاسایی خۆی جێبه‌جێ نه‌كردووه به‌رامبه‌ر ناوچه‌كیمیابارانكراوه‌كانی كوردستان و كه‌سوكاری قوربانیانی كیمیاباران وئه‌نفال. بۆ ئه‌وه‌ی ئاینده‌یه‌كی باش بۆ عێراق دروست بكرێت ده‌بێ ئه‌وبرینانه ده‌رمان بكرێن و بودجه‌یه‌كی تایبه‌ت له لایه‌ن حكوومه‌تیفیدرالیی عێراقه‌وه بۆ ئه‌و ناوچانه دابنرێت كه به پێی ڕووپێوێكیوه‌زاره‌تی شه‌هیدان و كاروباری ئه‌نفالكراوانی هه‌رێمی كوردستان كه له‌سه‌رده‌می كابینه‌ی پێنجه‌مدا كراوه؛ ته‌نها زیانه‌كانی وێرانكارییئاوه‌دانی و ئاژه‌ڵداری و كشتوكاڵیی گونده‌كانی هه‌رێمی كوردستان باییزیاتر له 9 ملیار دۆلاره. ئێمه له حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌بودجه‌یه‌كى تایبه‌ت هه‌ندێ كارمان بۆ ئه‌و ناوچانه كردووه، به پێیتواناكانمانیش دڵنیاتان ده‌كه‌ینه‌وه كه به‌رده‌وام ده‌بین له‌سه‌ر ئه‌وكارانه.
هه‌روه‌ها ئه‌ركێكی یاساییه له‌سه‌ر شانی حكوومه‌تی فیدرالیی عێراق كه‌بڕیاری دادگای باڵای تاوانه‌كانی عێراق جێبه‌جێ بكات به‌قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی كه‌سوكاری قوربانیانی جینۆساید. تا ئێستا كه ئه‌مه‌ینه‌كردووه؛ ئێمه ئه‌وه به پێشێلكاریى یاسایى و ئه‌خلاقى ده‌ینرخێنین.
بڕیاری ئێمه بووه وه‌ك كابینه‌ی حه‌وته‌م كه له‌سه‌ر ئاستی جیهانی ونێوده‌وڵه‌تی بایه‌خی زیاتر به ناساندنی ئه‌و كۆمه‌ڵكوژیانه بده‌ین كه‌به‌رامبه‌ر به گه‌لی كوردستان كراون، له‌و بواره‌شدا هه‌مووتان ئاگادارنكه له‌سه‌ر ئاستی په‌رله‌مانه‌كانی ئه‌ورووپا هه‌نگاوی باش نراوه، پێویستبه‌وه ده‌كات به‌رده‌وام هه‌وڵى خۆمان بخه‌ینه گه‌ڕ بۆ ناساندنىجینۆساید ده‌رهه‌ق به گه‌له‌كه‌مان له سه‌رانسه‌رى دنیادا. ئێمه چاومانله بڕیاری گه‌وره‌ترى وڵاتانی جیهانه بۆ ئه‌وه‌ی ڕێگه له‌دووباره‌بوونه‌وه‌ی جینۆساید بگرن، هه‌روه‌ها له كوردستانیشدا یاده‌كانیكیمیاباران و ئه‌نفال، به به‌شداریی كه‌سایه‌تی و پسپۆڕانی جیهانیبه‌ڕێوه بچێت.
ئێمه بۆ ئه‌و هه‌نگاوه گرنگانه‌ش سوپاسی نوێنه‌رایه‌تییه‌كانی حكوومه‌تیهه‌رێمی كوردستان، په‌رله‌مانتارانی كورد و دۆستانی كورد له‌په‌رله‌مانه‌كانی جیهان و ڕێكخراوه كوردییه‌كان و ڕه‌وه‌ندی كورد به‌شێوه‌یه‌كى گشتى و دۆستانی كورد له ده‌ره‌وه ده‌كه‌ین بۆ ئه‌وهه‌نگاوانه‌ى هه‌تا ئێستا هاوێژراون.
خه‌ڵكی خۆشه‌ویستی كوردستان..
هێشتا كاری زۆر ماوه بكه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی بگه‌ینه كوردستانێكی ته‌واوئاوه‌دان و پڕ له خزمه‌تگوزاری، ئه‌وه‌ی ئه‌ركی حكوومه‌ت بێت ده‌یكات وهه‌موو هه‌وڵێك ده‌دات؛ چونكه خزمه‌تكردنى هاووڵاتیانى كوردستانشه‌ره‌فێكی گه‌وره‌یه بۆ حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان؛ به تایبه‌تیش دوایئه‌و جینۆساید و وێرانكارییه‌ی به‌سه‌ر كوردستان هێنرا.
لێره‌وه وشیاریی خه‌ڵكی كوردستانیش زۆر گرنگه به‌رامبه‌ر ئه‌ركه‌كانیوه‌ك هاووڵاتیی ووڵاتێكی وه‌ك كوردستان، هێشتا زۆر پرۆسه‌ی دیموكراتی وحوكمداری هه‌ن كه ده‌بێ له ڕوانگه‌ی به‌رژه‌وه‌ندیی نه‌ته‌وه‌یی ونیشتمانپه‌روه‌رییه‌وه سه‌یرى بكه‌ین. هه‌ر لێره‌شدا بانگه‌وازی هه‌مووخه‌ڵكی ئه‌و ناوچه دابڕاوانه ده‌كه‌ین كه هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نیپارێزگاكانی تێدا ده‌كرێت؛ بچن بۆ ده‌نگدان و به شێوه‌یه‌كی زۆر چالاكانه‌به‌شداری له هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاكاندا بكه‌ن.
هه‌ر لێره‌شدا ده‌مه‌وێ ئه‌وه ڕابگه‌یه‌نم كه پرۆسه‌ی دیموكراسی له‌كوردستان له كه‌شێكی زۆر ته‌ندروستدایه، به تایبه‌تی كه له كوردستانپه‌رله‌مانێكی چالاكمان هه‌یه، هه‌روه‌ها به‌ڕێز سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستانزه‌مانه‌تێكی گرنگی دایه پرۆسه‌ی دیموكراتی كه ماوه‌ی دیاری كرد ونه‌یهێشت هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌وه زیاتر دوا بكه‌ون. ئه‌ركی هه‌موولایه‌نه‌كانی كوردستانه، به لایه‌نه‌كانى ده‌سه‌ڵاتدار و ئۆپۆزیسیۆنه‌وه‌به مه‌سئوولیه‌تێكی زۆره‌وه هه‌ڵسوكه‌وت له‌سه‌ر ئه‌م مه‌سه‌له‌یه‌بكه‌ن، چونكه ئه‌ركی زۆر گه‌وره‌ی نیشتیمانی له‌سه‌ر شانی هه‌موو لایه‌كه‌و پێویستیمان به یه‌كڕیزییه‌كی ئه‌وتۆیه كه بتوانین به هێزێكیزۆره‌وه پێداگیری له‌سه‌ر مافه‌كانمان بكه‌ین و شه‌رمه‌زاری نه‌وه‌یداهاتوومان نه‌بین.
لێره‌وه دووباره ده‌مه‌وێ سه‌ری ڕێز و نه‌وازش بۆ شه‌هیدانی ئه‌وناوچه‌یه و هه‌موو كوردستان دابنوێنم و سوپاسى هه‌موو لایه‌كتان بكه‌م بۆبه‌شداریكردنتان له‌و مه‌راسیمه و دیسانه‌وه ته‌ئكید ده‌كه‌مه‌وه كه‌ئه‌وه‌ى له تواناى ئێمه‌دا بێت وه‌ك حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان بۆخزمه‌تكردنى ئه‌م ناوچه‌یه ئه‌ركى خۆمانه و ئێوه شایسته‌ى هه‌مووخزمه‌تكوزارییه‌كن له چوارچێوه‌ى توانا و ئه‌ركى حكوومه‌تى هه‌رێمىكوردستاندا.
هه‌موو لایه‌كتان دیسان به خێر بێن به‌سه‌ر چاو، زۆر سوپاس.




