نێچیرڤان بارزانى: ئه‌وه‌ى له تواناى حكوومه‌تدا بێت بۆ ناوچه‌ى خۆشناوه‌تى ده‌كات

دواى نیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 16ى نیسانى 2013 له بالیسان، بە ئامادەبوونی نێچیرڤان بارزانى سەرۆك وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان، ڕێوڕه‌سمى یادی بیست و شەشەمین ساڵەی كیمیابارانكردنی بالیسان وشێخ وەسانان بە ڕێوە چوو.
لە ڕێوڕەسمەكەدا كە ژمارەیەكی زۆری خانەوادەی سەربەزی شەهیدان و ژمارەیەك لە وەزیر و بەرپرسانی حزبی و حكوومی وسكرتێر و نوێنەرانی حزب و لایەنە سیاسییەكان ئامادەی بوون، نەوزاد هادی پارێزگاری هەولێر لە پەیڤێكدا دووپاتی كردەوە كه سەرەڕای پێشكەشكردنی خزمەتی زۆر بۆ ئەم خانەوادە سەربەرزانە و ناوچەكانیان، هێشتا پێویستییان بە ئاوەڕدانەوەی زیاتر دەبێت.
پاشان له وته‌یه‌كدا نێچیرڤان بارزانی ئاماژەی بەوە دا ئەم ناوچەیە لە مێژووی كورد دا پڕه لە چیرۆكی پڕ لە سەروەری، بۆیە بەعس بە ڕقێكی زۆرەوە بە كیمیا و ئەنفال هێرشی كردە سەریان و ئەو مەرگەساتەی هێنا كە لە ئێوارەی 16ى نیسانى ١٩٨٧ ڕژێم شێخ وەسانان و بالیسان و كانی بەردی كیمیاباران كرد و ژمارەیەكی زۆری خەڵكی ناوچەكەی شەهید كرد، دوای گواستنەوەی بریندارانیش بۆ هەولێر، ژن و پیاو لە یەك جیا كرانەوە و ئەنفال كران.
لە بەشێكی دیكەی وتەكەیدا نێچیرڤان بارزانی گوتى لە تەممووزی هەمان ساڵ جارێكی دیكە قاسماوێ و بالیسان وتووتمێ وخەتێ كیمیاباران كران، چونكە ئەم ناوچەیە یەكێك بوو لە پێگەكانی شۆڕش، بۆیەشه ماڵ و كانیاوەكانی بە TNT تەقانده‌وه و ڕەز و باغەكانی سووتاند.
سەرۆك وه‌زیران ستایشی ڕۆڵی خەباتگێڕانەی ناوچەكەى كرد لە شۆڕشی ئەیلوول وگوڵان و شۆرشی نوێی گەلەكەماندا كە هەمیشە بارەگای لق و مەڵبەندەكانی حزبە كوردستانییەكان و پێشمەرگەی لە باوەش دەگرت و خەڵكی ناوچەكەش بە پێشمەرگایەتی و بەرگریی میللی و پاراستنی پێشمەرگە؛ ڕۆڵی سەربەرزانەیان هەبووە و ئەم ڕۆڵە لە یاد ناكرێت.
نێچیرڤان بارزانى دووپاتی كردەوە كه حكوومەتی عێراق تا ئێستا بەرپرسیارێتیی یاسایی و ئەخلاقیی خۆی نەبینیوە بە قەرەبووكردنەوەی كەسوكاری شەهید وئەنفالكراوانی ناوچەكە و ڕایگه‌یاند كه زەرەر و زیانه‌كانی ئەم ناوچەیە بە پێی ئەو ڕووپێوەی لە سەردەمی كابینەی پێنجەمدا كراوە؛ بە زیاتر لە ٩ ملیار دۆلار دەخەملێندرێت، بۆیە دەبێ حكوومەتی فیدراڵ بودجەیەكی تایبەتی بۆ دابنێت و بڕیاری دادگای باڵای تاوانەكانی عێراق جێبەجێ بكات، پێچەوانەی ئەم بڕیارەشی بە پێشیلكاریی یاسایی وئەخلاقی لە قەڵەم دا.
نێچیرڤان بارزانى هەروەها دووپاتی كردەوە كه حكوومەتی هەرێمی كوردستان هەست بە ئازار و مەینەتیی خەڵكی ناوچەكە دەكات و وەزارەتی كاروباری شەهید و ئەنفالكراوان بۆ پێشكەشكردنی هەموو خزمەتگوزارییەك بۆ خەڵكی ناوچەكە ڕاسپێردراوە. هه‌روه‌ها گوتى هەموو ناوچەكانی كوردستان شایانی ئەوەن هەموو جۆرە خزمەتگوزارییان پێشكەش بكرێت؛ بەتایبەتی ئەو ناوچەیە كە پێویستیی بە خزمەتگوزاریی زیاترە ڕایگەیاند: دەزگا ئیدارییەكانی ناوچەكە و پارێزگای هەولێر بۆ لێكۆڵینەوە لە پێداویستییەكانی ناوچەكە ڕاده‌سپێرێ و بە پێی توانای حكوومەت درێغی لەمبارەیەوە ناكات.
هەروەها سەرۆكی حكوومەت ئاماژه‌ى به‌وه دا كه كابینەی حەوتەمی حكوومەت بە شێوەیەكی جددى خەریكی بەجهانی ناساندنی ئەم تاوانەیە و گوتی: هەنگاوی باشی بۆ نراوە لە پەرلەمانەكانى ئەورووپا و دووپاتى كرده‌وه له‌سه‌ر هه‌وڵه‌كانیان بۆ ناساندنى پرۆسه‌كانى ئه‌نفال و كیمیابارنكردن به جینۆساید له‌سه‌ر ئاستى جیهان به‌رده‌وام ده‌بن.
له به‌شێكى دیكه‌ى وته‌كه‌یدا سه‌رۆك وه‌زیران گوتى: "وشیاریی خه‌ڵكی كوردستانیش زۆر گرنگه به‌رامبه‌ر ئه‌ركه‌كانی وه‌ك هاووڵاتیی ووڵاتێكی وه‌ك كوردستان، هێشتا زۆر پرۆسه‌ی دیموكراتی و حوكمداری هه‌ن كه ده‌بێ له ڕوانگه‌ی به‌رژه‌وه‌ندیی نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانپه‌روه‌رییه‌وه سه‌یرى بكه‌ین". هه‌روه‌ها داواى له هه‌موو خه‌ڵكی ناوچه دابڕاوانه كرد كه هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكانی تێدا ده‌كرێت؛ بچن بۆ ده‌نگدان و به شێوه‌یه‌كی زۆر چالاكانه به‌شداری له هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاكاندا بكه‌ن.




