٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

بەرێوەبەری گشتی پەروەردەی هەولێر ژمارەیەك لە قوتابخانەكانی شەوانیان لە هەردوو ناحیەی خەلیفان و هەریر بەسەر كردوە

سەرچاوە: KDP.info

KDP.info/ بەمەبەستی لە نزیكەوە ئاگاداربوون لە كێشەو گرفتەكانی بەردەم پرۆسەی پەروەردەیی بەتایبەتی لە قەزاو ناحیەكان و گرنگی دانی زیاتر بە قوتابخانەكانی شەوان و دۆرزینەوەی رێگە چارەسەری گونجاو بۆسەرجەم ئەو كێشانەی كە لەقوتابخانەكان بۆتە كۆسپ لەبەردەك گەشە كردنی پرۆسەی پەروەردەوفێركردن لە سنوری بەرێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی هەولێر، بەكر كەریم بەرێوەبەری گشتی پەروەردەی هەولێر بە یاوەری شاندێك لە بەرێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی هەولێر ژمارەیەك لە قوتابخانەكانی شەوانیان لە هەردوو ناحیەی خەلیفان و ناحیەی هەریر بەسەر كردوە، لە نزیكەوە لە كێشەو گرفتەكانیان كۆلیەوە بە تایبەتی لە نەبوونی میلاكی پێویست و خراپی و كۆنی بینایەوخراپی كارەبایی و نەبوونی كەل و پەلی پێویست و چەندین كێشەی تری بەردەم پرۆسەكە، لەلایەن خۆشیەوە بەرێوەبەری گشتی لەگەڵ قوتابیان و مامۆستایان كۆبووە بەمەبەستی گوێ گرتن لە داواكارییەكانیان و چارەسەركردنی كەم و كورییەكانیان، دۆزینەوەی رێكە چاسەرەی گونجاو بۆ درێژە دان بەو پەیامە لەسەر قوتابیانی شەوانە،لە كۆبونەوەكەشدا بەرێوەبەری گشتی پاڵپتشی خۆی بۆقوتابخانەكان شەوان دووپات كردوە كە ئێمە وەكو پەروەردەی گشتی هەولێر بەردەوام دەبین لە پشتگیری كردنی قوتابخانەكانی شەوان و گرنگی دانی زیاتر پێان وەكو قوتابخانەكانی شەوان، بۆئەوانی ئەوانیش پاشە رۆژێكی دیاری كراو و باش بۆخۆیان دابین بكەن، دواتریش مامۆستایان رۆلی سەرۆكی حكومەتیان بەرزنرخاند لە دابین كردنی ئەو 50ملیۆن دۆلارە بۆ بوژانەوەی كەرتی پەروەردەو فێركردن لە هەرێمی كوردستان.

هەواڵی پەیوەندیدار