عێراق.. 21 بەندکراوی دیکەش لەسێدارە دران

بەغدا- KDP.info / وەزیری دادیی عێراق ئاشكرای کرد : کە بڕیار سزای لەسێدارە بۆ 21 كەس جێبەجێكراوە ،كە تۆمەتی كاری تیرۆریان لەسەر ساخ بوویەوە ، حەسەن ئەشمەری وەزیری دادیی عێراق لەبەیانامەیەكدا، ئاماژەی بەوەكردوە، كەبڕیار لەسێدارەدانەکە بۆ 21 كەسی سەر بە ئەندامی رێكخراوی قاعیدە جێبەجێکرا كە پێشتر بە تۆمەتی كاری تیرۆر دەستگیر كرابوون، حەسەن ئەشمەری ئەوەشی خستۆتەڕوو، جێبەجێكردنی بڕیاری لە سێدارەدان بۆ ئەو 21 كەسە بەواژوی سەرۆكایەتی كۆماری عێراقە، بەپێی یاسای چواری تیرۆر جێبەجێکراوە ، شایەنی باسە عێراق لەدوای ئێران و سعودییە بەسێیەم وڵاتی ناوچەکە دادەنرێت لە رووی بەرزبوونەوەی ژمارەی لەسێدارە دان.




