ئێران.. بۆمه‌له‌رزه‌یه‌ک گیان لەدەستدانی 46 کەس و 27 برینداری لێکەوتەوە

ئێران - KDP.info / ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه بۆمه‌له‌رزه‌یه‌کی به‌هێز ناوچه‌یه‌کی باشوری ڕۆژهه‌ڵاتی ئێرانی هه‌ژاند و به‌پـێی زانیاری ده‌زگاکانی ڕاگه‌یاندنی ئێران گیان له‌ده‌سـتدانی به لایه‌نی که‌م 46 که‌س یه‌کلابووه‌ته‌وه و 27 که‌سیش برینداربوون، ده‌زگای ئه‌مه‌ریکا بۆ چاودێری بومه‌له‌رزه له جیهاندا رایگەیاند: کە هێزی بومه‌له‌رزه‌که 7.8 پـله به پـێوه‌ری ڕێخته‌ر بووه و له قوڵایی 82 کیلۆمه‌تر و دوری چه‌قی بومه‌له‌رزه‌که 83 کیلۆمه‌تر له ڕۆژهه‌ڵاتی شـاری خاشه‌وه بووه، وەک ئاشکرابووە بەهێزی بوومەلەرزەکە له شـاری دوبه‌ی ئیماراتی عه‌ره‌بی هه‌ستی پـێـکراوه هه‌تا نیوده‌لهی پایته‌ختی هیندسـتان. تاوه‌ره به‌رزه‌که‌ی دوبه‌ی که به بورج خه‌لیفه ناسراوه و به‌رزایـیه‌که‌ی 828 مه‌تره، به شێوه‌یه‌کی کاتی چۆڵ کرا، که‌ناڵی ته‌له‌فیزیۆنی ئێران Press TVده‌ڵێت بومه‌له‌رزه‌که بۆ 40 چرکه به‌رده‌وام بووه و زیاتر له 50 سـاڵه بومه‌له‌رزه‌یه‌کی به‌هێزی وه‌ها له‌و ناوچه‌یه‌ی نه‌داوه، هاوکات ته‌له‌فیزیۆنی حکومه‌تی پاکسـتانیش ڕایگه‌یاند، له دیوی وڵاته‌که‌یانه‌وه به لایه‌نی که‌م 6 که‌س گیانیان له‌ده‌سـتداوه 47 که‌سیش برینداربوون و نزکه‌ی هه‌زار خانووی گڵ زیانیان به‌رکه‌وتووه




