٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

سەدر: باشترە مالیکی لە جیاتی ئاهەنگەکان لە ئەنجامدەرانی تەقینەوەکان بگرێ

سەرچاوە: KDP.info

عێراق -KDP.info  / موقتەدا سەدری سەرۆكی رەوتی سەدر لەراگەیەندراوێكدا كە ئەمڕۆ بڵاویكردووەتەوە، هەڕەشەی ئاشكراكردنی زانیاریی كردووە، لەحاڵەتێكدا ئەگەر نوری مالكی سەرۆك وەزیرانی عێراق لێكۆلێنەوە لەهۆكاری تەقینەوەكانی دوێنێی عێراق نەكات كە تێیدا زیاتر لە (300) كەس کوژران و بریندار بوون، موقتەدا سەدر رەخنەی لە مالكی  گرت و  رایگەیاند: وا باشترە لەبری ئاهەنگ و چەپڵەڕێزان، بەدوای ئەنجامدەرانی تەقینەوەكاندا بگەڕێن كە سوكایەتی بەخەڵكی عێراق دەكەن.  شایەنی باسە نیگەرانی موقتەدا سەدری سەرۆكی رەوتی سەدر لەكاتێكدایە، کە دوێنێ زنجیرەیەك تەقینەوە بەغدا و چەند پارێزگایەكی تری كردە ئامانج و لەئەنجامدا (37) كەس كوژران و (270) كەسیش برینداربوون.

هەواڵی پەیوەندیدار