پێشبینی بۆش لە كتێبی خاڵەكانی بڕیاردان : دەبێت هەمیشە ئەمەریكا خۆی بۆ ڕووبەڕوو بوونەوەی كردەی تیرۆر ئامادە بكات

/سەرۆكی پێشووی ئەمەریكا لە كتێبێكی خۆیدا ئەوە دەخاتەڕوو ئەمەریكا لە گەمەیەكی سیاسی دەژیت چۆن ئەو گەمە دەباتەوە ئەوە دەكەێتەوە سەر سیاسەتی داهاتووی وڵات، دەربارەی تیرۆریش دەڵێت " بەشانازیەوە كاركردم بۆ بێهێز بوونی پێگەیان لە ڕۆژهەڵات ".
ته‌قینه‌وه‌ی دوو بۆمب له شاری بۆستنی ئه‌مریكا كوژرانی 3 كه‌س و برینداربوونی 140 كه‌سی لێكه‌وته‌وه و سه‌رۆكی ئه‌و وڵاته‌ش هه‌ڕه‌شه‌ی به سزاگه‌یاندنی ئه‌نجامده‌رانی ئه‌و هێرشانه ده‌كات.
سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ باسیان له‌وه‌كردوه هه‌ر دوو بۆمبه‌كه له هێڵی كۆتایی ماراسۆن و له نزیك یه‌ك و به مه‌ودای 12 چركه ته‌قیونه‌وه.
ئه‌و سه‌رچاوانه ئاماژه‌یان به‌وه‌شكردوه كه باری ته‌ندروستی ژماره‌یه‌ك له برینداره‌كان ناجێگیره.
باراك ئۆباما له وته‌یه‌كدا به‌و بۆنه‌یه‌وه رایگه‌یاند ئه‌نجامده‌رانی ئه‌و هێرشه به سزای خۆیان ده‌گه‌یه‌نن، بێ ئه‌وه‌ی نازناوی كاری "تیرۆریستی" بۆ ئه‌و هێرشانه به‌كاربهێنێت گوتی: له باره‌ی ئه‌و ته‌قینه‌وانه‌وه له گه‌ڵ وه‌زیری ناوخۆ و سه‌رۆكی ئێف بی ئای قسه‌ی كردووه.
كه‌مێك دووای ئه‌و وتانه‌ی باراك ئۆباما سه‌رچاوه‌یه‌ك له كۆشكی سپیه‌وه كه نه‌یویست ناوی ئاشكرا بكرێت له لێدوانێكدا بۆ ئاژانسی هه‌واڵی ئه‌سۆشیتد پرێس رایگه‌یاند كه واشنتۆن وه‌ك كرده‌وه‌یه‌كی تیرۆریستی له‌و ته‌قینه‌وانه ده‌ڕوانێت و ئه‌وه‌شی خسته‌روو دوو بۆمبیتریش له نزیك شوێنی رووداوه‌كه دۆزراونه‌وه و ئه‌وه‌یش ده‌یسه‌لمێنێك كه ئه‌و په‌لاماره كارێكی رێكخراو بووه. كتێبی "خاڵەكانی بڕیاردان" كە لەنووسینی "دەبلیو بۆش" سەرۆكی پێشووی ئەمەریكایە لەو كتێبەدا دەربارەی مەسەلەی تیرۆر بە روونی قسەدەكات و دەڵێت " نایشارینەوە لەساڵی 1979 ڕێكخراوێك هەبوو كە دژی روسیا دەجەنگا لە ئەفغانسان دواتر ئەمەریكا بەمەبەستی بەگژادانی ئەو رێكخراوە بە روسیادا هاوكاری باشی كردن تا ئەو كاتەی پێگەیان بەهێز بوو توانیان لە ساڵی 1988 تا 2002 دەسەڵاتی ئەفغانسان بگرنەدەست بۆیە دوای هەڵكشانی هێزە توند رەوەكان لە جیهان هێرشكردن بۆ سەر بنتاگۆن ئەمەریكا كەوتۆتە بەردەم شاڵاوی تیرۆرەوە و دەبێت خۆی ئامادە بكات بۆ هەر رووبەڕوو بوونەوەیەكی دیكە كە لە شوێنە هەستیارەكانی ئەمەریكا رووبدات .
بۆش لەو كتێبەدا دەڵێت : كاتێك لە پنتاگۆنیان دا لەژووری CIA تەلەفۆنیان بۆكردم وتیان ئەگەری هێرشكردن بۆسەر واشنتۆن و كۆشكی سپی هەیە لە كاتێكدا بە 3مانگ دوای 11 سێپتێمبەر مەترسی هاوشێوە بۆسەر ئەمەریكا هەبوو.
ئەو كتێبە لە ساڵی 2010 نووسراوە و 2011 وەرگێڕدرا بۆ سەر زمانی عەرەبی و 2012 بۆسەر زمانی كوردی بە روونی ئاماژە بەوە دەكرێت كە ئەمەریكا دەبێت چاوەڕوانی هێرشی دیكە بێت .




