شابه‌نده‌ر: سه‌ربه‌خۆیی یاخود جیابوونه‌وه له عێراق با یه‌كلابێتەوه

بەغدا - Kdp.info /سه‌ركرده‌یه‌كی نزیك له مالیكی جێبه‌جێ كردنی هه‌موو داوا ره‌وا و ناڕه‌واكانی كورد به مه‌حاڵ ده زانێت . عزه‌ت شابه‌نده‌ر رایگه‌یاندووه: كه نوری مالكی سه‌رۆك وه‌زیران ئه و كاتەی باسی پێكهێنانی حكوومه‌تی زۆرینه ده‌كات له عێراق ، مه‌به‌ستی پێكهێنانی حكوومه‌تێكی زۆرینه‌ی سیاسییه، نه‌ك له‌سه‌ر بنه‌مای زۆرینه‌ی تایه‌فی یاخود نه‌ته‌وه‌یی و هه‌روه‌ها مه‌رجیش نییه هه‌ر مالكی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌و حكوومه‌ته بكات. شابه‌نده‌ر بەمەدا رایگه‌یاندووه: هه‌رێمی كوردستان جێبه‌جێكردنی هه‌موو داوا (ره‌واو ناڕه‌واكان)ی كردووه‌ته مه‌رجی كۆتاییهێنان به كێشه‌كانی له گه‌ڵ حكوومه‌تی ناوه‌ند و گه‌ڕانه‌وه بۆ به‌غدا، له كاتێكدا جگه له داوا ده‌ستورییه‌كان مه‌حاڵه هه‌موو ئه‌و داوایانه جێبه‌جێ بكرێن . شابه‌نده‌ر ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد: كورد ئێستە لە سه‌ر دوو ته‌وه‌ر كار ده‌كات ، ته‌وه‌رێكیان خۆی وه‌ك به‌شێك له عێراق ده‌خاته‌ڕوو و له ته‌وه‌رێكی دیكه‌ش باس له جیابوونه‌وه له عێراق و سه‌ربه‌خۆیی خۆی ده‌كات. پێویسته كورد خۆی یه‌كلابكاته‌وه یان ببێته به‌شێكی راسته‌قینه له عێراق یاخود به‌ئاشتی سه‌ربه‌خۆیی خۆی رابگه‌ێنێ.




