ئۆجه‌لان خوازیاره له هه‌ولێر و ئامه‌د و ئه‌نقه‌ره و ئه‌وروپا كۆنگره سازبكرێت

توركیا - Kdp.info /ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه په‌رله‌مانتاری توركیا و سه‌رۆكی كۆنگره‌ی گه‌ل، ره‌مزی كه‌رتاڵ به رۆژنامه‌ی رادیكاڵی توركی را گەیاند: كه ئۆجه‌لان خوازیاری ئه‌وه‌یه له هه‌ولێر و ئامه‌د و ئه‌نقه‌ره و ئه‌وروپا ئه‌و كۆنگره‌یه سازبكرێت، له كۆنفراسه‌كه‌ی ئه‌نقه‌ره هه‌موو لایه‌ك " ئه‌رمه‌نی، ئاشوری، تورك، كرێكاران، كۆمه‌ڵه‌ی ژنان" ده‌توانن به‌شداری بكه‌ن. له درێژه‌ی قسه‌كانیدا كارتاڵ ده‌رباره‌ی كۆنگره‌یه‌كی ئامه‌د ده‌ڵێت: ئه‌و كۆنفرانسه به‌سه‌رپه‌رشتی "كۆنگره‌ی دیموكراسی گه‌لان" به‌ڕێوه‌ده‌چێت و هه‌موو كوردێك له توركیا ده‌توانێت به‌شداری بكات و ته‌نانه‌ت كه‌ماڵ بوركای و حزبولڵا، چونكه له‌و كۆنفرانسه هه‌موو كه‌س ئازاده بیروباوه‌ڕی خۆی بڵێت. ده‌رباره‌ی كۆنفرانسه‌كه‌ی هه‌ولێر و ئه‌وروپا، كارتاڵ رایده‌گه‌ێنێت: له هه‌ولێر هه‌موو كوردانی ئێران و عێراق و سوریا و رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست به‌شدار ده‌بن و (په‌ژاك و په‌یه‌ده) و رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی به‌شدارده‌بن، سه‌رباره‌ت به ئه‌وروپاش هه‌موو كوردانی ده‌ره‌وه‌ی وڵات به‌شداری تێدا ده‌كه‌ن، به پێی وته‌كانی ره‌مزی كارتاڵ، عه‌بدولڵا ئۆجه‌لان داوای كردووه پاش ئه‌نجامدانی ئه‌و كۆنفرانسانه سه‌رجه‌م ئه‌نجامه‌كان بگاته ده‌ستی.
.




