٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

لێژنەكانی بەدواداچوونی كێشەی قوتابخانەكان كار بۆنەمانی رۆتین دەكەن

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر- تایبەت بە KDP.info/ بەمەبەستی لە نزیكەوە ئاگادار بوون لە كێشەو گرفتەكانی سەرپەرشتیارانی پسپۆری لە نێو قوتابخانەكانداو بەدواداچوون بۆسەرجەم ئەو كێشانەی كە لە قوتابخانەكاندا بەربەستیان لەبەردەم پرۆسەی پەروەردەو فێركردن دروست كردوە لە شاری هەولێر، كە ژمارەیەكی زۆر قوتابخانەو قوتابی لە خۆ دەگرێت و چەندین كێشە لە نێو قوتابخانەكان بوونی هەیە لەزۆری قوتابیان و زۆری و كەمی میلاك و كیشەی كۆنی بینایە و چەندین كێشەی تر كە ڕووبەرووی پرۆسەكە بۆتەوە، لەدیوانی پەروەردەی گشتی هەولێربەكر كەریم حەسەن بەرێوەبەری گشتی پەروەردەی هەولێر لەگەڵ سەرجەم سەرپەرشتیارانی لێژنەكانی بەدوا داچوون بۆكێشەكانی قوتابخانەكان دروست كردوە كە خۆی لە شەش لێژنە دروست كردوە و چارەسەری كەم و كورییەكان دەكات، كۆبوونەوەیەكی بەفراوانی لەگەل سەرجەم سەرپەرشتیارن ئەنجامدا،بەمەبەستی ڕاپەراندنی سەرجەم كارو چالاكیەكانیان لە یەك مانگی رابردوو، ئامادەكردنی شەش ڕاپۆرت بۆبەدواداچوون بۆسەرجەم ئەو گرفتانەی لەقوتابخانەكان لە قۆناغە جیاجیاكان بوونی هەیە،هاوكاری تەواوی ئەو لێژنانەش دەكرێت بۆبەردەوامی لە بەدواداچوون بۆچارەسەركدین ئەو گرفتانەی كە لەنێو پارێزگای هەولێر بوونیان هەیە و ماوەیەكی درێژتر كارەكانیان درێژدەكەنەوە بۆئەوەی هەرچی گرفت هەیە لە قوتابخانەكان چارەسەری گونجاویان بۆبدۆزریتەوە لەرێگلی سەرپەرشتیاران و لێژنەكان، لەلایەن خۆشیەوە بەرێوەبەری گشتی دەست خۆشی لێ كردن لە بوێری كارەكانیان بۆئەوەی بەردەوام بن لە دۆزینەوەی گرفت و ئاریشتەكان لە هەر لایەكی پرۆسەی پەروەردەو فێركردن لە نێو شاری هەولێر. هەموو هەولێكیان دەخەنە گەڕ بۆنەمانی رۆتین لە قوتابخانەكان و ئەو قوتابخانانەی كە پرۆسەی پەروەردەی لێە.

هەواڵی پەیوەندیدار