پەرلەمانی كوردستان كار بۆ زیاتر خزمەتكردنی زیندانیانی سیاسی دەكات

هەولێر- تایبەت بە KDP.info /پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ 16/4/2013 به‌سه‌رۆكایه‌تی د.ئه‌رسه‌لان بایز سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان‌و ئاماده‌بوونی د.حه‌سه‌ن محه‌مه‌د سووره جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مان‌و فرسه‌ت ئه‌حمه‌د سكرتێری په‌رله‌مان، دانیشتنی ژماره (8)ی ئاسایی خولی گرێدانی دووه‌م ساڵی چواره‌م له‌خولی سێیه‌می هه‌ڵبژاردن به‌ڕێوه‌چوو.
سه‌ره‌تای دانیشتنه‌كه كه‌به‌ئاماده‌بوونی ئارام ئه‌حمه‌د وه‌زیری كاروباری شه‌هیدان‌و ئه‌نفالكراوان‌و سه‌عد خالد وه‌زیری هه‌رێم بۆ كاروباری په‌رله‌مان به‌ڕێوه‌چوو، سه‌رۆكی په‌رله‌مان به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنه‌كه‌ی خوێنده‌وه كه‌له‌سێ خاڵ پێكهاتبوو، خاڵی یه‌كه‌م بریتی بوو له‌خستنه‌ڕوو و گفتوگۆكردنی پڕۆژه یاسای هه‌مواركردنی یه‌كه‌می یاسای ئیمتیازاتی زیندانیكراو‌و راگیراوی سیاسی ژماره 11ی ساڵی 2011، خاڵی دووه‌میش بریتی بوو له‌خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌می پڕۆژه یاسای دیاریكردن‌و وه‌رگرتنی شایسته داراییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان- - عیراق له‌داهاته‌كانی فیدرال، خاڵی سێیه‌م‌و كۆتایی به‌رنامه‌ی كاریش بریتی بوو له‌خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌می پڕۆژه یاسای هه‌مواركردنی یه‌كه‌می یاسای ده‌سته‌ی گشتیی هه‌رێمی كوردستان بۆ ناوچه ناكۆكی له‌سه‌ره‌كان ژماره 2ی ساڵی 2010.
دواتر له‌لایه‌ن سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مانه‌وه پێشنیازكرا كه‌خاڵه‌كانی دووه‌م‌و سێیه‌می به‌رنامه‌ی كار كه‌خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌می دوو پڕۆژه یاسایه بخرێنه پێشه‌وه‌و ئه‌م پێشنیازه‌ش خرایه ده‌نگدانه‌وه‌و به‌زۆرینه‌ی ده‌نگ په‌سندكرا‌و به‌مجۆره به‌پێی هه‌ردوو خاڵه‌كه له‌لایه‌ن لیژنه‌ی یاساییه‌وه خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌می هه‌ردوو پڕۆژه یاسای (دیاریكردن‌و وه‌رگرتنی شایسته داراییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان- - عیراق له‌داهاته‌كانی فیدرال)، (هه‌مواركردنی یه‌كه‌می یاسای ده‌سته‌ی گشتیی هه‌رێمی كوردستان بۆ ناوچه ناكۆكی له‌سه‌ره‌كان ژماره 2ی ساڵی 2010 ) كرا‌و له‌لایه‌ن سه‌رۆكی په‌رله‌مانیشه‌وه ئاراسته‌ی لیژنه په‌یوه‌ندیداره‌كان كران به‌مه‌به‌ستی تاوتوێكردنیان‌و ئاماده‌كردنی راپۆرتی لیژنه په‌یوه‌ندیداره‌كان له‌باره‌یانه‌وه.
دوا خاڵی به‌رنامه‌ی كاریش كه‌بریتی بوو له‌خستنه‌ڕوو و گفتوگۆكردنی پڕۆژه یاسای هه‌مواركردنی یه‌كه‌می یاسای ئیمتیازاتی زیندانیكراو‌و راگیراوی سیاسی ژماره 11ی ساڵی 2011، دوای خوێندنه‌وه‌ی پڕۆژه یاسای هه‌مواركردنه‌كه‌و راپۆرتی لیژنه‌كانی كاروباری یاسایی‌و كاروباری پێشمه‌رگه‌و شه‌هیدان‌و قوربانیانی جینۆساید له‌باره‌ی هه‌مواركردنه‌كه، ماده‌ی یه‌كه‌می پرۆِژه یاساكه كه‌تایبه‌ت بوو به‌پێناسه‌و زاراوه‌كان كه‌داوای هه‌مواركردنه‌وه‌ی كرابوو، له‌لایه‌ن وه‌زیری كاروباری شه‌هیدان‌و ئه‌نفالكراوان‌و ئه‌ندامانی په‌رله‌مانه‌وه گفتوگۆی له‌باره‌وه‌كراو له‌ئه‌نجامی گفتوگۆكاندا چه‌ندین سه‌رنج‌و تێبینی‌و پێشنیاز خرانه‌ڕوو.
دوای داڕشتنه‌وه‌ی ماده‌كه به‌ڕه‌چاوكردنی سه‌رنج‌و تێبینی‌و پێشنیازه‌كانی لیژنه‌ی هاوبه‌ش‌و وه‌زیر‌و ئه‌ندامانی په‌رله‌مان، له‌لایه‌ن سه‌رۆكی په‌رله‌مانه‌وه خرایه ده‌نگدانه‌وه‌و به‌زۆرینه‌ی ده‌نگ په‌سندكرا.
سه‌باره‌ت به‌بڕگه‌كانی یه‌كه‌م‌و دووه‌م له‌ماده‌ی دووه‌می پڕۆژه یاساكه‌ش كه‌تایبه‌ت بوو به‌پێكهێنانی لیژنه بۆ چاوخشاندنه‌وه به‌دواكاریی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ده‌یانگرێته‌وه كه‌داوای هه‌مواركردنه‌وه‌ی كرابوو بۆئه‌وه‌ی له‌جیاتی لیژنه‌یه‌ك چه‌ندین لیژنه‌ی تر له‌پارێزگاكانی هه‌رێم‌و ئیداره‌ی گه‌رمیان پێكبهێنرێت بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی رۆتین كارئاسانیكردنی زیاتر بۆ راییكردنی مامه‌ڵه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌یاساكه ده‌یانگرێته‌وه، دوای گفتوگۆكردنی له‌لایه‌ن وه‌زیری كاروباری شه‌هیدان‌و ئه‌نفالكراوان‌و ئه‌ندامانی په‌رله‌مانه‌وه گفتوگۆی له‌باره‌وه‌كراو له‌ئه‌نجامی گفتوگۆكاندا چه‌ندین سه‌رنج‌و تێبینی‌و پێشنیاز خرانه‌ڕوو به‌مجۆره سه‌رۆكی په‌رله‌مان كۆتایی به‌دانیشتنه‌كه هێناو رایگه‌یاند: "دانیشتنی داهاتوو سه‌عات 11ی پێشنیوه‌ڕۆی رۆژی دووشه‌مه‌ی داهاتوو ده‌بێت".
شایانی وتنه مه‌به‌ست له‌هه‌مواركردنه‌وه‌ی ئه‌م یاسایه بۆ خزمه‌تكردنی زیاتری زیندانیان‌و راگیراوانی سیاسی‌و كه‌مكردنه‌وه‌ی رۆتین‌و كارئاسانیی زیاتره بۆ راییكردنی كاره‌كانیان له‌پارێزگاكانی هه‌رێم‌و ئیداره‌ی گه‌رمیان.




