کۆمسیۆن ئەمڕۆ وەڵامی سەرۆکایەتی ھەرێمی کوردستان دەداتەوە

بەغدا- تایبەت بەKDP.info/ دوای ئەوەی سەرۆکی ھەرێمی کوردستان نوسراوێکی ئاراستەی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکانی عێراق کرد، بۆ ئەوەی رای خۆیان دیاری بکەن لەبارەی ئەنجامدانی ھەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی ھەرێم و پەرلەمانی کوردستان، لەبەرامبەردا سەرۆکی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکانی عێراق دەڵێت: ئەمڕۆ وەڵامی سەرۆکایەتی ھەرێمی کوردستان دەدەنەوە.
سەربەست مستەفا سەرۆکی کۆمسیۆنێ باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکانی عێراق بەkdp.infoراگەیاند: وەڵامی نوسراوی سەرۆکایەتی ھەرێمی کوردستانیان ئامادەکردووە و ئەمڕۆ خۆی ئیمزای کردووە و ھەر ئەمڕۆش رەوانەی سەرۆکایەتی ھەرێمی دەکەن.
سەربەست گوتیشی: بودجەی پێویست و ماوەی مانگێکیان دیاریکردووە کە لەو ماوەیە دەتوانن ھەڵبژاردن ئەنجامبدەن، بەڵام ئامادە نەبوو وادە و بڕی بودجەکە ئاشکرابکات تا ئەوکاتە سەرۆکایەتی ھەرێم ئاشکرای دەکات.




