٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

كەمال بۆرقای: پرسی كورد تەنیا بە چەك دانانی پەكەكە چارەسەر ناكرێـت

سەرچاوە: KDP.info

دیاربەكر- KDP.info-/ سەرۆكی پارتی هاوك پار كەمال بۆرقای رۆژی دووشەممە لە دیاربەكر لە كۆبوونەوەیەكی پارتەكەی خۆیدا رایگەیاند كە ئێمە وەكو هاك پار بە هەر شێوەیەك پشتگیری لە قۆناخی چارەسەری پرسی كورد لە توركیا دەكەین.

بە پێ هەواڵێكی ماڵپەڕی دیاربەكرخەبەر، كەمال بۆرقای جەختی لە سەر ئەوە كردووەتەوە كە پرسی كورد پرسێكی گرنگە لە توركیا و تەنیا بە دانانی چەك لە لایەن پەكەكەیەوە چارەسەر ناكرێت، چوونكە ئەم پرسە پرسێك نییە كە تایبەت بێت بە پەكەكەوە و پرسێكە كە تایبەتە بە نەتەوەیەك و سیستەمی سیاسی توركیاوە.

ناوبراو لە بەشێكی دیكەی وتەكانی خۆیدا وتوویەتی: ئەگەر بە راستی توركیا دەیەوێ بە یەكجارەكی پرسی كورد چارەسەر بكات ئەوا پێویستە هەوڵ بۆ پەیڕەو كردنی سیستەمێكی فیدراسیونی لەو وڵاتە بكات. چوونكە تەنیا رێگا چارەی هەرە باش بۆ كێشەكانی ئەمرۆی توركیا سیستەمێكی فیدراسیونییە.

هەواڵی پەیوەندیدار