٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

عادل بەرواری: تەقینەوەکانی دوێنێ نامەیەک بوو بۆ نوری مالیکی

سەرچاوە: KDP.info

بەغدا- تایبەت بەkdp.info/ راوێژکاری پێشووی سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ کاروباری ھەرێمی کوردستان دەڵێت: تەقینەوەکانی دوێنیی ناوچە جیاجیاکانی عێراق کە بەسەدان قوربانی لێکەوتەوە، نامەیەک بوو بۆ نوری مالیکی، بۆئەوەی پێداچوونەوە بەسیاسەتی خۆی بکات.

عادل بەرواری راوێژکاری پێشووی سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ کاروباری ھەرێمی کوردستان بە kdp.infoراگەیاند: ئەو تەقینەوانەی دوێنێ لە ناوچە جیاجیاکانی عێراق رویاندا، نامەیەک بوو بۆ نوری مالیکی، بۆ ئەوەی پێداچوونەوە بە سیاسەتی خۆی بکات و بزانێـت عێراق نوێ بە تاکلایەنانە بەرێوەناچێت و پێکھاتەکانی دیکە پشتگوێ بخات.

عادل بەرواری گوتیشی: ئەو سیاسەتەی ئێستە نوری مالیکی پەیڕەوی دەکات، پێشتر لەلایەن سەرۆکی پێشووی رژێمی بەعس سەدام حوسێن پەیڕەو دەکرا و لە ناوچوو، بۆیە پێویستە مالیکیش پێداچوونەوە بە خۆی بکات، ئەگەر نا ناتوانێت لە حوکمڕانی کردن بەردەوام بێت و لە ناو دەچێت.

ئەمەش لە کاتێدایە دوێنێ 22ئۆتۆمبێلی بۆمبرێژکراو لە ناوچە جیاجیاکانی عێراق تەقیەوە، لە ئەنجامدا 240کەس بوونە قوربانی.

هەواڵی پەیوەندیدار