٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

فەرهاد رەسول: چارەنووسی دەوڵەت بەرەو نادیاری دەڕوات

سەرچاوە: KDP.info

 بەغدا-  KDP.info / ئەندامی هاوپەیمانی کوردستان لە ئەنجوومەنی نوێنەران فەرهاد رەسول هۆشداری دا لەبەردەوامبوونی ناکۆکییە سیاسییەکان.
هەروەها داوای لە فراکسیۆنە سیاسییەکان کرد، تێڕوانینی راستیان هەبێت بۆ بارودۆخی ئێستەی سیاسی تا وەکو کێشە و قەیرانەکان تێپەڕێنن و چارەسەری پێویستیان بۆ بدۆزرێتەوە.
هەروەها فەرهاد رەسول بۆ ئاژانسی ئەخباریە رونیکردەوە بارودۆخی سیاسی عێراق پێویستی بە خوێندنەوەو تێڕوانینێکی راست و روون هەیە، تا کێشەکان تێپەرێنن، چونکە عێراق وڵاتێکە پێکهاتەی جیاجیا لە خۆدەگرێت و پێویستە سەرجەم پێکهاتەکان بەبێ جیاوازی ئاین و مەزهەبەوە بەشداربن لە بەرێوەبردنی دەسەڵاتداریەتی وڵات. بەپێچەوانەوە چارەنووسی دەوڵەت بەرەو نادیار دەڕوات کارەساتێکی گەورەی لێدەکەوێتەوە.
هەروەها ئەو ئەندامەی هاوپەیمانی کوردستانی ئاشکرای کرد هاووڵاتیان تێگەیشتوون، کە زەرەرمەندی سەرەکی ئەوانن لەو ناکۆکییە سیاسیانە، بۆیە باشترین چارەسەر دانیشتنە لەسەرمێزی گفتوگۆ بە مەبەستی تاوتوێکردن و لێکدانەوەی سەرجەم کێشەکان لە نێوان لایەنە سیاسییەکان بە گەڕانەوە بۆ دەستور و رێککەوتنەکانی پێشوو کە لە لایەن سەرجەمیانەوە واژووی لەسەر کراوە.
 

هەواڵی پەیوەندیدار