٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

لە ئەنجامی سێ تەقینەوە لە بۆستنی ئەمەریکا، ژمارەیەک کوژراو و برینداری لێکەوتەوە

سەرچاوە: KDP.info

ئەمەریکا-   KDP.info/ جارێکی تر وڵاتە زلهێزەکەی جیهان دەکەوێتەوە بەر هێرشی تەقینەوەو لە چەند ساتێکدا سێ تەقینەوە ویلایەتێکی ئەمریکا دەهەژێنن.
دوو تەقینەوە لە بۆستن ئەمەریکا روبەرووی کێشەی ئەمنی دەکاتەوە. لەمبارەیەوە پۆلیسی ویڵایەتی بۆستنی ئەمەریکا رایانگەیاند:  لەنزیک هێڵی کۆتایی ماراسۆنێک لە ناوەراستی ویڵایەتەکەمان دوو تەقینەوە روویان دا، لە ئاکامدا سێ کەس گیانی لە دەست دا و زیاتر لە سەد کەسیش برینداربوون.
هەروەها پۆلیس روونیکردەوە دووتەقینەوە لە نزیک خاڵی کۆتایی ماراسۆنێک واتە راکردنی ماوە درێژ روویداوە، تەقینەوەی سێیەمیش لەنوسینگەی کنیدی ئەنجام دراوە و ئێستە پۆلیس و تیمەکان لە لێکۆلینەوە دان.
بەپێی گرتە ڤیدیۆییەکان ژمارەیەکی زۆر لەبریندارەکان لەشوێنی رووداوەکە خوێنیان بە جەستەوە دیارە و لەلایەن تیمەکانی تەندروستییەوە خەریکی وەرگرتنی چارەسەری سەرەتایین.
هەر سەبارەت بەم رووداوە بارک ئۆباما سەرۆکی ویڵایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا لە لێدوانێکی تەلەفزیۆنیدا رایگەیاند:  ئەو کەسانەی بەرپرسن لە ئەنجام دانی ئەو تەقینەوە رووبەرووی دادگا دەکرێنەوە، بۆیە لەچاوەڕوانی ئاشکراکردنی ناسنامەی ئەنجام دەری تەقینەوەکانن.
هەر لە درێژەی قسەکانیدا ئۆباما روونیکردەوە ئێستە ئێمە نازانین کێ ئەو کارەی ئەنجام داوە و بۆ ئەنجامی داوە، بۆیە پێویستە پەلە نەکەین لە دەرئەنجامەکان تا راستییەکان هەمووی روون دەبێتەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار