وته‌بێژی لیستی هاوپه‌یمانیی كوردستان: ئیمزای پەرلەمانتارانی پارتی و یەکێتی و کۆمەڵ و یەکگرتوو ڕادەستی سەرۆک کۆمار کرا

وته‌بێژی لیستی هاوپه‌یمانی كوردستان ئاشكرای كرد كه سه‌رجه‌م په‌رله‌مانتارانی پارتی و یه‌كێتی و یه‌كگرتوو و كۆمه‌ڵ له به‌غدا ئیمزایان بۆ وه‌رگرتنه‌وه‌ی متمانه له حكومه‌ته‌كه‌ی مالیكی كردووه.
موئه‌ید ته‌یب وته‌بێژی لیستی هاوپه‌یمانیی كوردستان له لێدوانێكدا بۆ رۆژنامه‌ی شه‌رق ئه‌لئه‌وسه‌ت كه له ژماره‌ی ئه‌مڕۆیدا بڵاوی كردووه‌ته‌وه، رایگه‌یاند: هه‌ڵوێستی ئیئتلافی فراكسیۆنه كوردستانییه‌كان له به‌غدا سه‌باره‌ت به وه‌رگرتنه‌وه‌ی متمانه له حكومه‌ته‌كه‌ی نوری مالیكی سه‌رۆك وه‌زیران یه‌كه.
ته‌یب گوتی: "په‌رله‌مانتارانی ئیئتلافی فراكسیۆنه كوردستانییه‌كان ئیمزایان له‌سه‌ر وه‌رگرتنه‌وه‌ی متمانه له مالیكی كردووه"، ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه ئیمزاكان ره‌وانه‌ی سه‌رۆك كۆمار كراوه و ئێستای لای ئه‌وه.
وته‌بێژی لیستی هاوپه‌یمانی كوردستان ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه ئه‌وانه‌ی گره‌و له‌سه‌ر له‌تبوونی یه‌كڕیزی كورد ده‌كه‌ن له خه‌یاڵدا ده‌ژین و كورد یه‌كڕیز و یه‌كهه‌ڵوێست ده‌بێت. گوتیشی: "رێكه‌وتننامه‌ی ستراتیژی نێوان پارتی و یه‌كێتی گرنگه بۆ ئه‌و دوو حزبه و كوردیش یه‌كهه‌ڵوێستی ده‌بێت".
له‌باره‌ی ده‌نگۆی ساخته‌كردنی ئیمزای په‌رله‌مانتارانیشه‌وه بۆ وه‌رگرتنه‌وه‌ی متمانه له مالیكی، ته‌یب ئه‌وه‌ی خسته‌ڕوو كه سه‌رۆك تاڵه‌بانی لیژنه‌یه‌كی وردبینی بۆ ئه‌و مه‌سه‌له‌یه پێكهێناوه و ئیمزاكانیش گرنگییه‌كی ئه‌وتۆیان نییه، چونكه پرۆسه‌كه له په‌رله‌مان یه‌كلایی ده‌بێته‌وه.
سه‌باره‌ت به هه‌ڵوێستی كورد گه‌ر مالیكی ته‌نازولی گرنگ بكات له‌سه‌ر ئاستی چاكسازی سیاسی، ناوبراو وتی: "هه‌ڵوێستی كورد به‌شێك ده‌بێت له هه‌ڵوێستی ئه‌و هێزه سیاسییانه‌ی كه پرۆسه‌ی وه‌رگرتنه‌وه‌ی متمانه‌یان ده‌وێت كه هاوپه‌یمانی كوردستان و عیراقیه و ره‌وتی سه‌درن".




