سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان سه‌ردانی بالیۆزخانه‌ی عێراقی له واشنتۆن كرد و له‌لایه‌ن بالیۆزو گه‌وره به‌رپرسانی بالیۆزخانهوه پێشوازیی لێكرا

پێشنیوه‌رۆی ئه‌مرۆ به‌كاتی واشنتۆن ، به‌رێز مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان سه‌ردانی بالیۆزخانه‌ی عێراقی له واشنتۆن كرد و له‌وێش له‌لایه‌ن جابر حه‌بیب جابر بالیۆزی عێراق له واشنتۆن و گه‌وره‌به‌رپرسانی بالیۆزخانهوه پێشوازیی لێكرا ، له دیدارێكدا بالیۆزی عێراق كار‌و ئه‌ركه‌كانی بالیۆزخانه‌ی بۆ سه‌رۆك بارزانی روونكرده‌وه و ئه‌م پلان و هه‌نگاوانه‌شی كه بۆ رێكخستنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانیان له‌گه‌ل ناوه‌نده سیاسی و ئابووری و كلتورییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا دایانرشتووه، خسته‌روو، ته‌ئكیدیشی له‌وه كرده‌وه كه بالیۆزخانه هی تێكرای عێراقییه‌كانه به‌بێ جیاوازیی ، هه‌روه‌ها هه‌موو ههولهكانیشیان له‌پێناو خزمه‌تكردنی عێراقییه‌كاندا ده‌بێت .
له‌لای خۆشییه‌وه سه‌رۆك بارزانی وێرای به‌گرنگ هه‌لسه‌نگاندنی كاره‌كانیان، ته‌ئكیدیی له‌وه كرده‌وه كه پێویسته بالیۆزخانه‌ی عێراقی فیدرال سه‌رچاوه‌ی هێز و پالپشتی تێكرای عێراقییه‌كان بێت به‌بێ جیاوازیی ، هیواشی خواست رۆلی كاریگه‌ر بگێرن له‌دروستكردنی باشترین په‌یوه‌ندی له‌نێوان عێراق و ئه‌مه‌ریكا ، هاوكات ئاماده‌یی خۆیشی بۆ پالپشتی له‌كارو ئه‌ركه‌كانیان ده‌ربری .
