پارتی داد و گەشەپێدان بیر لە هاوپەیمانی لەگەڵ بەدەپە دەکاتەوە
__2013_04_16_h9m45s21__GH.jpg)
توركیا- KDP-info/پارتی داد و گەشەپێدان (AKP) لە توركیا بیر لە گۆڕینی دەستووری وڵاتەكەی دەكاتەوە، لە پێناو دەستكاری كردنی هەندێك لە بەندەكانی و وەكو خۆشیان بانگەشەی بۆ دەكەن دەیانەوێت دەستوورێكی مەدەنی بنووسنەوە.
ئەم گۆڕینەش پێشگیری و گرفتی زۆری دێتە ڕێ و ئەوها بە ئاسانی تێناپەڕێنرێت. لەم رووەوە مستەفا شەنتۆپی گەورە بەرپرسی پارتی داد و گەشەپێدان و ئەندامی لیژنەی گونجاندنی دەستوور لەو پارتە بە رۆژنامەی حورییەت دەیلی نیوزی راگەیاند كە پارتەكەی بۆ بەجێهێنانی ئەو گۆڕینە لە دەستور و هێنانەكایەی دەستورێكی مەدەنی، سێ ئەگەری لەبەردەم دایە یەكەمیان پێكهێنانی هاوپەیمانێتییە بەتەنیا لە گەڵ پارتی ئاشتی و دیموكراسی.
شەنتۆپ زیاتر روونی كردەوە و گوتی ئەگەر نەگەیشتینە رێككەوتن لە بۆچوونەكان لە پەرلەمان ئەوا پارتی دادوگەشەپێدان پێشنیارێكی تر دەخاتە بەردەم پەرلەمان بۆ دەستوری تازە.
هەر لە ئەگەری هاوپەیمانی لە گەڵ بەدەپە وەكو لە ئەگەری یەكەمدا باسی دەكات، دەڵێت: پێشنیارێكیش بۆ پارتی گەلی كۆماری دەخرێتە روو هەر لە پێناو تێپەڕاندنی دەستور كە پێویستی بە 330 دەنگ هەیە لە پەرلەمان.
هەروەها مستەفا شەنتۆپ باسی لە ئەگەری دووەم كرد كە ئەویش لە حاڵەتی سەر نەگرتنی ئەگەری یەكەم دایە، ئەویش چاوەڕوان كردنە تا هەڵبژاردنی 2015 ئەو كات دەستوری نوێ دابنرێت.
ئەگەری سێیەمیش ئەگەرێكی نابەدڵی ئاكەپەیە ئەویش دەڵێت: لە حاڵەتی هەبوونی فشاری خەڵك لەسەر دەستوری نوێ، ئەوا وازی لێبهێنرێت تەنیا بەندێكی بۆ زیاد بكرێت و ئەو بەندەش بخرێتە دەنگدانەوە.




