فیروز ئابادی: رخنە لە ئەحمەدی نەژاد دەگرێت

KDP.info- تاران/ بەرپرسی گشتی هێزە چەكدارەكان جەختی لە سەر گرنگی تێگەێشتنی ڕوون لەمەڕ بارۆدۆخی ئێستای وەڵاتدا گووتی: دەبێت بەرپرسان بە قۆلی لە رەَق و كینەی ئەمەریكا و هاوپەیمانەكانی تێبگەن و كاردانەوەیەكی ئەوتویان نەبێت كە ببێتە هۆی ناكۆكی لە ناو كۆمەڵگەكەمان.
بە پێ ئاژانسی هەوالی ئیسنا، لیوا سەیەد حەسن فیرووز ئابادی لە كۆبوونەوەیەك كە لەگەڵ هەندێ بەرپرسانی سوپای ئێران لەمەر بارۆدوخی ئەمڕۆی ئێران سازكرا بوو گوتی: هەمو بەرپرسان دەبێت باش بزانن كە بارۆدوخی ئێران بەرەو پێشەوە دەروات و ئەبێ ئاگاداری رەق و كینەی دوشمنانمان بین.
ناوبرا وتی: ئەبێت هەموو ئاگادار بین تاكوو مەخرێنە ناو داوی ئەوان و دوبەرەكی لە نێوان بەرپرسان و خەلك دروست نەبێت.
فیرووز ئابادی هەروەها رخنە لە ئەحمەدی نەژاد سەرۆك كۆماری ئێران گرت كە لە كاتی پێشكەش كردنی وتارەكانی لە شاری سێمنان ئالای ئێرانی ڕادەستی رەحیم مەشایی كردووە و وتی ئەبێت هەموومان لەم قۆناغە هەستیارە ئاگادار بین.




