٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

پارێزگاكانی رۆژهەڵاتی كوردستان بەرزترین پلەكانی بێكاریان تێدایە

سەرچاوە: KDP.info

سنە- KDP.info بە گوێرەی ناوەندی ئاماری ئێران، پارێزگاكانی رۆژهەڵاتی كوردستان خاوەن بەرزترین پلەی بێكارین.
 ناوەندی ئاماری ئێران كە تاكە ناوەندی فەرمییە بۆ راگەیاندنی ئاماری بێكاری لە ئێران، رایگەیاندووە: دوازدە پۆینت دوو لەسەدای دانیشتوانی ئێران بێكارن و رێژەی بێكاریش بە بەراورد لە گەڵ ساڵی رابردوو سفر پۆینت یەك لەسەدا دابەزیوە و گەیشتۆتە دوازدە پۆینت دوو لەسەدا.
بەگوێرەی ئاماری ئەو ناوەندە، (17) پۆینت سێ‌ لە سەدای خەڵكی پارێزگای ئیلام لە رۆژهەڵاتی كوردستان بێكارن، كە بەرزترین پلەی بێكاری لە نێو سەرجەم پارێزگاكانی ئێران دایە‌ و بە بەراورد لە گەڵ ساڵی پێشتریش دوو لەسەدا بەرزبۆتەوە.
هەروەها رێژەی بێكاری لە  پارێزگاكانی كرماشان شازەدە پۆینت دوو لە سەدایە و لە سنەش چواردە لە سەدایە و لە ورمێ یازدە پۆینت یەك لە سەدایە.
 

هەواڵی پەیوەندیدار