موحسێن رەزایی: ئیرانی ئەمڕۆ خاوەن چوار كێشەی سەرەكەیە

نیشابوور- KDP.info- سكرێتری ئەنجوومەنی دەستنیشان كردنی بەرەژوەندییەكانی شۆڕشی ئێران و فەرماندەی پێشووی سوپای پاسدارانی ئێران موحسێن رەزایی رۆژی دوو شەممە لە شاری نیشابوور رایگەیاند كە ئێرانی ئەمڕۆ خاوەن چوار كێشەی سەرەكەیە و ئەگەر ئەم كێشانە چارەسەر نەكرن ئەوا ئێران رووبەرووی قەیرانی گەورەتر دەبێتەوە.
بە پێی هەواڵێكی ماڵپەڕی تابناك كە زمانحاڵی موحسێن رەزاییە، ناوبراو لە كۆبوونەوەیەك لە زانكوی شاری نیشابووردا ئاماژەی بەوە كردووە كە یەكەمین كێشەی سەرەكە لە ئێران لاواز بوونی شێوازی بەرێوەبردنی وڵاتە و كێشەی دووەمی ئێران كێشەی ئابووری و لاواز بوونی ژێرخانی ئابووری ئێران و كێشەی سێیەمیش بێ بەرنامەیی دەوڵەتی ئێران و كێشەی چوارەمیش سوود وەرنەگرتن لە هێز و توانایی گەنجانی ئێرانە.
ناوبراو ئاماژەی بەوە كردووە كە ئەگەر لە هەڵبژاردنەكاندا سەركەوتن بە دەستەوە بهێنێت هەوڵ بۆ چارەسەر كردنی ئەم كێشانە دەدات.




